Eng. Lanja Sarko

Eng. Lanja Sarko Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Eng. Lanja Sarko, Engineering service, As Sulaymaniyah.

هیوادارم سودتان لێ وەرگرتبێت 🌹
16/04/2026

هیوادارم سودتان لێ وەرگرتبێت 🌹

چۆنن ،یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی دروست بوونی شێ و رطوبة لە سەقف و دیوار ئەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی مەوادی پاککەرەوەی ق...
15/04/2026

چۆنن ،
یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی دروست بوونی شێ و رطوبة لە سەقف و دیوار ئەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی مەوادی پاککەرەوەی قورس و نەگونجاوە کە ئەبێتە هۆی هەڵوەشاندەوە و لێکردنەوەی شەربەتاوی جۆینتەکانی کاشی ئەرزی ، هەروەها هەندێک مەوادی پاککەرەوە هەیە زیان ئەگەیەنێت بە خلاطەکان و ئەیسوتێنێت ..
بە ووریایەوە مەوادی پاککەرەوە هەڵبژێرن .

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری ڕاوێژکار

🔸️ وێبیناری بێ بەرامبەر 🔸️وێبیناری ئەمجارەمان دەربارەی کۆمەڵێک بابەتی گرنگە کە لەسەر پڕۆژەکان ڕووبەڕووت ئەبنەوە و باسی ئ...
13/04/2026

🔸️ وێبیناری بێ بەرامبەر 🔸️
وێبیناری ئەمجارەمان دەربارەی کۆمەڵێک بابەتی گرنگە کە لەسەر پڕۆژەکان ڕووبەڕووت ئەبنەوە و باسی ئەوە ئەکەین چۆن لەو کاتانەدا مامەڵە بکەین و کێشەکان چارەسەر بکەین .
🔹️ بە شێوەیەکی گشتی بابەتەکان بریتین لە :
- ئەو ئاڵەنگاریانەی لەسەر پڕۆژە ڕووبەڕووت ئەبنەوە .
- ئەو هەڵە باوانەی ڕەنگە لەسەر پڕۆژە ئەنجامیان بدەیت .
- ئەو لێهاتووییانەی کە پێویستە بیزانیت بۆ کارکردنی سەر پڕۆژە
- دروست کردنێکی پردێک بۆ پێکەوە گرێدانی خوێندنی ئەکادیمی زانکۆ و ئیش و کاری سەر پڕۆژە کە بە دڵنیاییەوە لە زانکۆ دەرفەتی فێربوونی ئەو بابەتانەت بۆ نەڕەخساوە

🔹️ ئەم وێبینارە گونجاوە بۆ :
- ئەندازیارانی تازە دەرچوو
- ئەو ئەندازیارانەی هێشتا ئەزموونی کاری سەر پڕۆژەیان نییە
- خوێندکارانی کۆتا قۆناغەکانی کۆلێجی ئەندازیاری بۆ سەرجەم بەشەکان
- خوێندکارانی پەیمانگاکانی کە پەیوەندیدارن بە کارە ئەندازیارییەکان
- هەر بەڕێزێک کە ئارەزوومەندە بەشداربێت

🔹️ هەمووان دەتوانن بەشداربن 🌹 ، إن شاءالله پێش دەستپێکردنی وێبینارەکە لینکی بەشداری کردن لە ستۆری و چەناڵی تێلێگرام دادەنێین ( لینکی چەناڵی تێلێگرام لە بایۆ دانراوە و دەتوانن جۆین ببن )
وێبینارەکە بێ بەرامبەرە و بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێی گوگڵ مییت دەخوێندرێت .
بەروار : ١٦-٤-٢٠٢٦ ، ڕۆژی پێنج شەممە
کاتژمێر : ٨:٣٠ ی شەو

🔹️ئەم پۆستە بنێرە بۆ هاوڕێکانت با هەمووان سودمەند بن

چۆنن ،دوای تەواوکردنی خوێندنێکی پڕ ماندووبوون و تاقەت پڕوکێنی زانکۆ ؛  زۆرێک لە ئەندازیارەکان بە خۆبەخشیش دەرفەتی کارکرد...
11/04/2026

چۆنن ،
دوای تەواوکردنی خوێندنێکی پڕ ماندووبوون و تاقەت پڕوکێنی زانکۆ ؛ زۆرێک لە ئەندازیارەکان بە خۆبەخشیش دەرفەتی کارکردنیان نییە و بواریان پێ نادرێت تەنانەت ئەزمونێکیش فێرببن !
بۆچی ماندووبوونی ئەندازیار هێندە بێ نرخ کراوە ؟
بۆچی کار گەیشتووەتە ئەوەی ڕۆژانەی وەستا و کرێکار هەندێک جار چوار هێندەی ئەندازیارە !
ئایا بیستوتانە کرێکارێک بڵێت ئەچم بە خۆبەخشی لە پڕۆژەیەکا ئیش ئەکەم بەشکم دوایی وەرمبگرن و بە ڕۆژانەیەکی کەمیش بێت هەر قبوڵمە ؟
هیچ وەستا و کرێکارێکتان بینیوە دوای کاتژمێرەکانی کارکردن لە پڕۆژەیا بمێنێتەوە و بە بێ بەرامبەر ئیش بکات ؟
زۆرێک لە ئەندازیارەکان تەنانەت لە کاتژمێرەکانی پشووەکانی خۆشیاندا لە ماڵەوە هەر ئیش ئەکەن و هێشتا زۆرێک لە بەڵێندەرەکان و خاوەن کارەکان هەر لێیان ڕازی نین و هەڕەشەی دەرکردنیان لێ ئەکەن !

پیشەی ئەندازیاری هاوشێوەی هەر کارێکی تر سەنگ و قورسایی خۆی هەیە ؛ تکایە با ئەو باڵانسی هێز و ڕێزە لار نەبێت .

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری ڕاوێژکار

چۆنن ،ئەمڕۆ باسی بابەتێک دەکەین ڕەنگە بە ڕواڵەت هەمووان قسەیان لەسەر کردبێت ؛ بەڵام ئایا بە شێوە کردەییەکە چی کراوە بۆ ب...
10/04/2026

چۆنن ،
ئەمڕۆ باسی بابەتێک دەکەین ڕەنگە بە ڕواڵەت هەمووان قسەیان لەسەر کردبێت ؛ بەڵام ئایا بە شێوە کردەییەکە چی کراوە بۆ بەرەو پێش بردنی بابەتەکە ؟
ئێمەی ئەندازیار یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانمان ئەوەیە کار ئاسانی بکەین بۆ بەکارهێنەرانی هەموو ئەو پڕۆژە ئەندازیاریانەی کە نەخشەسازی بۆ ئەنجام دەدەین ، یەکێک لەو خاڵە گرنگانە بریتییە لە ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ ئەو ئازیزانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن ، دەستەواژەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕووە ئەندازیارییەکەوە وەک ( نابیناکان ، کەم ئەندامەکان ، کەسە بەتەمەنەکان ، ئەو کەسانەی بە هۆکاری هەر ڕووداوێک بێت توانای جوڵەی هەندێک ئەندامی جەستەیان نییە ، ئەو کەسانەی نەشتەرگەری ئەنجام ئەدەن ، بە شێوەیەکی گشتی واتا هەر کەسێک گرفتی جوڵەی هەبێت ) .
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ؛ ئایا دیزاینی خانوو و شوقەکان لەسەر ئەو بنەمایە دەکرێن ؟ بۆ نمونە ئایا لەکاتی دیزاین کردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێ بوون بیر لەوە دەکرێتەوە کە ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئەو پڕۆژانە خاوەن پێداویستی تایبەتن لەو جۆرەی ئاماژەمان پێدان ؟
🔸️ بە شێوەیەکی گشتی ئەو خاڵانەی گرنگە تیشکیان بخرێتە سەر لە کاتی دیزاین کردنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێ بوون بریتیین لە :
1. بوونی ڕامپ بە سلۆپی ستاندارد بۆ هەموو ئەو شوێنانەی جیاوازی لیڤڵ هەیە .
2. بەکارهێنانی کاشی دژە خلیسکان لە هەموو ئەو ڕووبەرانەی ئەگەر خلیسکانی هەیە .
3. بوونی بەرزکەرەوە ( مصعد ) بە پێوانەی گونجاو کە کەسێک بە عەربانەوە بتوانێت بەکاری بهێنێت .
4. پانی دەرگاکان نابێت لە 90 سم کەمتربن .
5. پانی ڕاڕەوەکان نابێت لە 1.5 مەتر کەمتر بن بۆ ئەوەی ئاستەنگ دروست نەبێت لە کاتی سوڕانەوەی عەرەبانە .
6. لە سێتی مشتمەلات پێویستە ڕووبەری شوێنی شاوەر گونجاو بێت بۆ کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە با ئاسانی بەکاری بهێنێت و هەندێک جار پێویستییان بە هاوکاری کەسێکی تریش دەبێت واتا ڕووبەرەکە گونجاو بێت بۆ دوو کەس .
7. پارک و ڕێڕەوەکانی ناو پڕۆژەکان گونجاو بن بۆ هاتوچۆی ئەو بەڕێزانە و ئاستەنگ نەبێت لە بەردەمیان .
8. شوێنی پارکی ئۆتۆمبیلییان بۆ جیا بکرێتەوە و هیوادارم کەسە ساغەکان نەچن لە شوێنی ئەو بەڕێزانە ئۆتۆمبیلەکانیان دابنێن !

ووردەکاری تر زۆرە و تەلارسازەکان زۆر بە ووردی زانیاری تەواویان لایە لەسەر ئەو بابەتە و بەو هیوایەی بۆ لەمەودوا زیاتر گرنگی بەو بابەتە بدرێت ، هێز و توانای نەخشەسازی و دیزاین زۆر لەوە زیاترە کە لە دووتوێی چەند هێڵێکی دیوار و شوێنی دەرگا و پەنجەرە بچوکیان بکەینەوە .

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری ڕاوێژکار

04/04/2026

چۆنن ،
ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دیارە ژێر زەمینی بینایەکە یان لەوانەیە وەک خەزانی ئاو دروست کرابێت کە هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانی کارکردندایە ، بەهۆی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی و بەهۆکاری ئەوەی لەو حاڵەتەدا بڕی ( Hydrostatic uplift pressure ) ی خاکەکە زیاترە لە کێشی سترەکچەرەکە ( چونکە هێشتا تەواو نەبووە ) ، سترەکچەرەکە بەرز دەبێتەوە و لە شوێنی خۆی ئەجوڵێت .
لە هەر پڕۆژەیەک ئەگەر ڕوودانی ئەو حاڵەتە هەبێت ؛ ئەبێت زۆر سەرنج بخرێتە سەر ئەوەی ئەو ئاوە بە بەردەوامی دەربکرێت و دووربخرێتەوە لە پێگەی پڕۆژە تا ئەو کاتەی هەیکەلی بیناکە تەواودەبێت یان لانی کەم کێشی بیناکە یەکسان یان بڕێک زیاتر دەبێت لەگەڵ بڕی ( Hydrostatic Uplift Pressure ) ی خاکەکە ، چونکە ئەگەر ئەو ئاوە بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا بناغەکە بەو شێوەیەی ڤیدیۆکە بەرز دەکاتەوە و هاوشێوەی بەلەم چۆن سەر ئاو دەکەوێت .

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری ڕاوێژکار

هەموومان لە پڕۆسەی فێربوونی بەردەوامداین ..
03/04/2026

هەموومان لە پڕۆسەی فێربوونی بەردەوامداین ..

01/04/2026

چۆنن ،
زۆر جار خەڵک لە کاتی کڕینی خانوو و شوقەی تەواوکراو یان هەر جۆرێک لە موڵکی بازرگانی ؛ بەهۆی سەرنج خستنە سەر دیکۆراتی جوان و ڕووپۆشە مۆدێرنەکانی دیوار ناچنە ووردەکاری ئەوەی ئایا پشت ئەو ڕووپۆشە جوانە چی هەیە ؟!
هەندێک جار پشت ئەو ڕووپۆشە جوانانە دیوارێکی پڕ لە درز و تەقیوی هەیە ، یان شێ و رطوبەی زۆر و دیواری پڕ لە کەڕوو ..
هەندێک جار بۆیاخێک ئەکرێت بۆ شاردنەوەی یان ڕووپۆش ئەکرێت بە کاغەزی دیوار و پلاستیک و تەختە و هتد..
جاری وا هەیە بیناکە تووشی حاڵەتی سوتان بووە و گەچەکە کەڵکی نەماوە بەڵام بە بۆیاخ ئەشاردرێتەوە ، هەندێک جار کێشە لە سیستمی ئاو و ئاوەڕۆ هەیە بەڵام چارەسەرێکی کاتی بۆ ئەکرێت ..
وە کێشە گەورەکە ئەوەیە کە کێشە لە نیشتن و جوڵەی بناغەی بینا هەبێت ( ئەگەر بناغەی شیشداری بۆ کرابێت ! چونکە هەندێک بینا هەن تەنانەت بناغەشیان بۆ ناکرێت ) .

ناڵێین هەموو بیناکان بەو جۆرەن ، بەڵکو تەنها مەبەستمان ئەوەیە وردتر سەرنج بدەن و مافی خۆتانە ..

لەبەر ئەوە هەر کاتێک چویت بۆ کڕینی موڵکێکی تەواوکراو تکایە شارەزایەک لەگەڵ خۆت ببە بۆ هەڵسەنگاندنی بیناکە با توشی هیچ کێشەیەک نەبیت لە داهاتوودا ، پشکنینێکی وورد بۆ هەموو بەشەکانی بیناکە بکە و دڵنیابەرەوە لە کواڵیتی کەرەستەکان و شێوازی جێ بە جێ کردنی بڕگەکان .

ئەگەر ڕووبەڕووی کێشەی لەو جۆرە بویت لە کۆمێنت بۆمان باس بکە .

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری شارستانی


چۆنن ، لە کاتی گەیشتنی شیشی تەسلیح بۆ پێگەی پڕۆژە ، تۆ وەکو ئەندازیاری پێگە چێکی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەرەوە :1. ئەگ...
21/03/2026

چۆنن ،
لە کاتی گەیشتنی شیشی تەسلیح بۆ پێگەی پڕۆژە ، تۆ وەکو ئەندازیاری پێگە چێکی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەرەوە :

1. ئەگەر خۆت شیشەکەت داواکردووە ئەوا دڵنیابەرەوە لەوەی داوای چیت کردووە لە لایەنی دابینکاری شیش ، واتا شیشی تیرە چەندت داوا کردووە و بە چ بڕێک داوات کردووە و لە چ کۆمپانیایەک داوات کردووە ، ئەگەر داواکردنەکە لە ڕێی بەڵێندەر یاخود هاوپیشەیەکی خۆت بووە لە هەمان پڕۆژە ئەوا زانیارییەکانی لە سەرەوە ئاماژەم پێ داون لێیان وەربگرە و لەسەر ئەو بنەمایە چێکی خۆت بکەرەوە بۆ ئەوەی هەڵە تێگەیشتن ڕوونەدات .
2. چێکی تیرەی شیشی داواکراو بکەرەوە ، واتا دڵنیابەرەوە لەوەی شیشەکان بەو تیرەیە هاتوون کە تۆ داوات کردوون بۆ نمونە شیشی تیرە ( 10 ملم ، 12 ملم ، 16 ملم ، هتد .. ) وە دەتوانی ڤێرنیە بەکاربهێنیت بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لە تیرەکان .
3. دڵنیابەرەوە لەوەی شیشەکان بەو بڕە هاتوون کە تۆ داوات کردوون ، واتا چەند طن شیش یاخود چەند تاڵ شیشت داواکردووە ، ربطەکان بژمێرە و بزانە ژمارەکە تەواوە ؟ ئینجا لەسەر بنەمای تیرەی شیشەکە دەتوانیت چێکی ئەوەش بکەیتەوە ئایا هەر ربطەیەک شیش بڕی تەواو لە تاڵە شیشەکانی تیایە ؟ ( ئەگەر ئەو چێکە نازانن لە کۆمێنت یان نامەی تایبەت پێم بڵێن و ان شاءالله بۆتان ئەکەم بە پۆستێکی تر یان لە چەناڵی تێلێگرام قسەی لەسەر ئەکەین ) .
4. درێژی هەر تاڵێک شیش ئەبێت 12 مەتر بێت بە پێی ستانداردی کارگەکانی بەرهەمهێنی شیش ، ئەگەر ویستت چێکی درێژی شیشەکە بکەیتەوە بە مەترەیەک ئەتوانی ئەو چێکە بکەیت .
5. دڵنیابەرەوە لەوەی شیشەکان ژەنگاوی نین ، ڕۆن و زەیت و چەوری پێوە نییە ، بۆیاخ و قوڕ و تۆزی پێوە نییە .
6. دڵنیابەرەوە لەوەی شیشەکان ڕێکن واتا خواری و چەمانەوەی تیانییە .
7. ئەگەر بتەوێ زیاتر دڵنیابیتەوە لە کواڵیتی شیشەکە دەتوانیت چەند نمونەیەکی لێ ببەیت بۆ تاقیگەی پشکنینی کەرەستە بیناسازییەکان .

ئەم بابەتە گرنگە بۆ ئەندازیارە تازە دەرچووەکان ، بۆیان بنێرن با توشی هەڵە نەبن لە کاتی وەرگرتنی شیش لە پێگەی پڕۆژە ، چونکە بڕگەی شیش نرخی گرانە و هەموو هەڵەیەک کاریگەری دەبێت لەسەر تێچوو هەروەها کواڵیتی .

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری ڕاوێژکار

❤️❤️❤️
19/03/2026

❤️❤️❤️

17/03/2026

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Eng. Lanja Sarko posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share