تیمە تەندروستیەکانی بەرەکانی جەنگ و کارەسات

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • تیمە تەندروستیەکانی بەرەکانی جەنگ و کارەسات

تیمە تەندروستیەکانی بەرەکانی جەنگ و کارەسات فریاکەوتنی تەندروستی بەرەکانی جەنگ.
ڕۆشنبیری تەندروستی.

بۆ سود وەرگرتن  لە زانیاری تەندروستی سەربازی  لە کاتی کارەسات و جەنگدا  لایکی پەیجەکەمان بکە و بینێرە بۆ هاوریێ سەربازیە...
21/12/2025

بۆ سود وەرگرتن لە زانیاری تەندروستی سەربازی لە کاتی کارەسات و جەنگدا لایکی پەیجەکەمان بکە و بینێرە بۆ هاوریێ سەربازیەکانت

21/11/2025

🚑🚑🚑

14/11/2025

🚑🚑🚑🚑

01/07/2025

هەوڵ بدە ئارام بەو مەشڵەژێ بۆئەوەی گیانی مرۆڤێك بەم تەكنیكە لە مردن ڕزگار بكەیت

 #  پێشمەرگە #رێنمایی خۆپارێزی جەنگ پێویست و بەپەلە بۆ هاوڵاتیان بەگشتیلەپێناو خۆپاریزی خەڵکی کوردستان و ھاوڵاتیان بە گش...
13/06/2025

# پێشمەرگە #

رێنمایی خۆپارێزی جەنگ
پێویست و بەپەلە بۆ هاوڵاتیان بەگشتی

لەپێناو خۆپاریزی خەڵکی کوردستان و ھاوڵاتیان بە گشتی ،دوای راوێژ لەگەڵ دکتۆر و پزیشکە پسپۆڕەکانی هاوڕێم ،،لێرەوە چەند رێنمایەکی پێویست پێشکەش دەکەین ،لە ئەگەر تەقینەوەی بۆمبی تیشکدەر و هێرشی ئەتۆمی یان تەقینەوەی کورە ئەتۆمییەکان،
بفەرموون :
١-شوێن :لەئەگەری بەردەوامی شەڕ و بڵابوونەوەی تیشکی زیانبەخش،بۆ سەلامەتی تۆی هاوڵاتی.پێویستە نزمترین و پارێزاوترین شوێنی ماڵەکەت ،کەمترین پەنجەرەی لەسەر بێت .کە چەند بەربەستێکی کۆنکرێتی یان خشتی لەدەوری هەیە گونجاوترینە،
٢-جووڵە،کەمترین جووڵە و هاتووچوو،رێگە تەندروستەکەیە،واتە خۆ حەشاردان و مانەوە،تا کەمترین یان بەرنەکەوتنی هیچ تۆزێکی تیشکی بەر جلوبەرگ و جەستەت.
٣-ئامادەکاری خۆراک:پێویستە هاوڵاتیان بتوانن لەکاری رووداوی تەقینەوەی چەکی تیشکدەر.پێشتر خۆراکە وشککراوەکان یان لە قوتونراوەکان بەکار بهێنن.
ئەمە بۆ ئاو و خواردنەوەکانیش راستە.لە بەرنەکەوتنی تۆزی تیشکدەر.
٤-فریاگوزاری سەرەتایی:بۆ هەر ئەگەرێک گەر لە ماڵەکان یان پەناگەکاندا ،جانتایی فریاگوزاری سەرەتایی هەبێت .سەرجەم پێداویستیە سەرەتایەکانی (اسعافات الاولی)تێدا بێت ،بەتایبەت دەرمانە ئازارشکێن و ئەدریناڵین و ئەنتی ستیرۆدەکان و ئەگەر پاودەری KI ،هەبێت ،لەگەڵ رێنمایی بەکارهێنانی لە لایەن پسپۆڕانی پزیشکیەوە.
٥-کارەبا:ئەو شوێنەی کە تێدا دەمێنیتەوە وا گونجاوە ،روناکی چرای نەوتی یان چرای شەحن بە پاتری تێدابێت.چونکە ئەگەری بڕینی کارەبا ، زۆر نزیکە و چاوەڕوان کراوە.پشت بە ھیچ لەو ئامێرانە نابەسترێت ،کە بە کارەبا کاردەکەن.وەک ئەسانسۆر و ئامێرەکانی ناوماڵ.
٦-پەیوەندی کردن و ئاگایی:ئەوەی چاوەڕوانکراوە ،پچرانی ھێڵێ ئینتەرنێت و تەلەفزیون .بۆ ئاگایی کە ھەواڵ و رێنمایی حکومەت.گونجاوە ڕادیۆی پاتری لەو شوێنەدا بێت کە بریارە وەک پەناگە بەکاربھێنرێت.
٧-پاکژکەرەوەکان،لە سابوون و پێداویستیەکانی تر ،گرنگە لە شوێنی پەناگەی ماڵەکەدا ھەبێت ،بۆ زۆر حاڵەتی پێویست بە ژیانی ئاسایی بەکاردەھێنرێت.
٨—مانەوە:ھەر لە کاتی تەقینەوەکاندا ،لەھەر جێگەیەک بوویت ، کە زیاترە لەنیو کاتژمێر دوورە ، بۆ گەیشتن بە شوێنی ژیانی خۆت ،پێوییستە بمینیتەوە و نەگەرێتەوە لەو نزیکانە خۆ حەشار بدەیت ،تا ٢٤ کاتژمێر.
٩- جلوبەرگ: بە بەدەستکێشەوە چینی دەرەوەی جل و بەرگی پیس و بەرکەوتە لە تۆزی تیشکدەر لادەدرێت .لە ناو کیسەیەکی نایلۆنی داخراو و دووردەخرێتەوە.
‎١٠-شۆردن: خۆششتن لەکاتی گەیشتن بەماڵ ، بۆ لابردنی هەر گەردیلەیەکی تیشکدەر لەسەر پێست و قژی بەرکەوتوو.
١١-چاودێری تەندروستی :هەر نیشانەیەکی نائاسایی سکچوون، ڕشانەوە یان خوێنبەربوون.پێویستە بە ئارامی چارەسەربکرێت و ھیچ شەڵەژان دروست نەکات،لەکاتی زۆر پێویستە دوای ٢٤ کات ژمێر پەناگە بەجێدەھێڵدرێت.
١٢-ئەوەی گرنگە ئەم حاڵەتانە،پێویستی بە ئارامی ومانەوە ھەیە،لەشوێنی سەلامەتی و پەناگەکەت لە ماڵەکەت یان شوێنی کارەکەت.لە ٢٤ سەعات بۆ ھەفتەیەک ،تاوەکو تۆزی تیشکی بەتەواوی لە ھەوادا نامێنێت.بەڵام خۆڵ وھەموو ئەو شمەکانی لە دەرەوەبوون ،پیسبوون بە تۆزی تیشکی ،لەلایەن دەزگا و حکومەتەوە و لایەنە بەرپرسەکانەوە کار و رێنمایی دەدرێت.
خوای گەورە..لە ئەگەری هەر کارەسات و شەڕ و ئاشوبێک ..کوردستان و هاوڵاتیان و موسڵمان و مرۆڤایەتی بەگشتی بپارێزێت.

خوای گەورە..لە ئەگەری هەر کارەسات و شەڕ و ئاشوبێک ..کوردستان و هاوڵاتیان و موسڵمان و مرۆڤایەتی بەگشتی بپارێزێت.

شێرزاد حەسەن رەزا
پسپۆڕی بایلۆژی پزیشکی

05/05/2025

بـــۆ ساتێك تێڕامان لەم پارچە ڤیدۆیە

10/04/2025

#پێشمەرگەی خوشەویست هاوڵاتی ئازیز لێرە بەدواوە وەرزی سەیران و چونە دەرەوە یە بۆ دەشتایی و شوێنە شاخاویەكان لە كاتی پێوەدانی ماردا ئەم ڕێنمایانەی خوارەوە جێبەجێ بكە

١ ــ هەوڵ بدە ئارامی خۆت و بەركەوتە كە بپارێزیت و مەشڵەژێن و بەركەوتەكە ئارام بكەرەوە ،هه ر لە سەرەتاوە بە ناونیشانی دروست پەیوەندی بكە بە ١٢٢ فریاكەوتنی خێرا
٢ــ بەركەوتەكە لەشوێنی پێوەدانەكە دور بخەرەوەو هەڵی كوشتنی مارەكە مەدە ئەوە ئیشی تۆ نیە سەلامەتی بەركەوتەكە لەپێش هەمووڕێكارەكانە
٣ــ بەهیچ جۆرێك شوێنی پێوەدانەكە بریندار مەكەو هەوڵی مژینی شوێنەكە مەدە
٤ــ ئەگەر پێوەدانەكە لەپەلەكانی سەرەوەدا بوو سەعات و مستیلەو دەسبەن لابەرە چونكە ئەگەری ئاوسانی پەلەكە هەیە
٥ــ هەوڵ بدە ئەگەر پێوەدانەكە لە پەلەكاندا بوو بە پارچە تەختە و باندجێك یاخود هەر كەرەسەیەكی لەدەوروبەرت بوو پەلەكە جێگیر بكە با نەجوڵێت پەلی سەرەوەش بۆ سەرو ئاستی دڵ جێگیر بكە
٦ــ دوور بەكەوە لە دانانی سەهۆڵ و بەفر یاخود هەر مادەیەكی تر لە شوێنی پێوەدانەكە
٧ــ ئەگەر توانیت شوێنی پێوەدانەكە دتاری بكە بە قەڵەم یاخود ماجیكێك
٨ــ بۆ ناسینەوەی شوێنی پێوەدانی مار دیارترین نیشانە ئەوەیە دوو كوون بەرامبەر یەكتری بەجێ ئەمێنێت

اوات محمود

ڕاهێنەری فریاگوزاری تەندروستی جەنگ

12/11/2024

گواستنەوەی بریندار لەكاتی بەركەوتنی دڕكە پەتك و حەوزدا

‏ ئەنفلونزا چیە؟‏ کێ دەتوانێت ڤاکسینی انفلونزا وەربگرێت؟کاریگەریەکانى چین؟ و کەى بەرگرى لەبەرامبەر نەخۆشیەکە دروستدەکات؟...
04/11/2024


ئەنفلونزا چیە؟



کێ دەتوانێت ڤاکسینی انفلونزا وەربگرێت؟
کاریگەریەکانى چین؟ و کەى بەرگرى لەبەرامبەر نەخۆشیەکە دروستدەکات؟
چۆن بێ بەرامبەر ڤاکسینى ئەنفلونزامان دەستبکەوێت ؟


ئەنفلونزا چیە؟
نە خۆشیەکی ڤایرۆسییە کە توشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت. ساڵانەلەجیهاندا توشی ملیونان کەس ‏دەبێت


ڤاکسینی فلو(انفلونزا) چیە؟ ‏
باشترین ڕێگەی خۆپاراستنە لە ونەخۆشیە.‏‎‏ ‏‎کاتێک کەسێک ڤاکسینی انفلونزا وەر دەگرێت ئەوا ‏سیستمی بەرگری لەش دەتوانێت ‏ڕێگە بگرێت لە توشبوون بە چەند جۆرێکی انفلونزا، ئەویش لە ‏ڕێگەی دروستکردنی جۆرێکی پرۆتین(دژەتەن) کە دەتوانیت ‏یارمەتی بەرگری لەشبدات لە ‏دۆزینەوەو لەناوبردنی ئەوڤایروسانەى کە دەبنە هۆی توشبوون بە انفلونزا‎. ‎


کێ دەتوانێت ڤاکسینی انفلونزا وەربگرێت؟
‏ ۱‏‎-‎مناڵ لە تەمەنی٦ مانگ و گەورە لە هەموو تەمەنەکان.‏
‏٢‏‎-‎ژنانی دووگیان دەتوانن ئەم ڤاکسینە وەربگرن، کاتێک مناڵەکەی لەدایک ئەبێت تا ‏شەش مانگ‎ ‎بەرگرى لەلەشیدا دەبێت.‏
‏۳-دایکانی شیردەر دەتوانن ئەم ڤاکسینە وەربگرن.
٤- کەسانی بەتەمەن و هەروها ئەوانەی کە نە درێژخایەنیان هەیە‎‎
ڤاکسینی انفلونزا بۆ کێ نابێت؟
١‏‎-‎هە رجۆرێکی نەخۆشی کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ‏تا،(پێویستە چاوەڕێ بکرێت تاکو چاک ‏دەبێتەوەو تای ئاسایی دەبێتەوە)‏‎. ‎‏
٢‏‎-‎کەسانێک ‏حەساسێتیان هەبێت بە هێلکە یان پرۆتین.‏

چ کاتێک کاریگەریەکەى دەردەکەوێت؟
‏١‏‎-‎لە گەڵ وەرگرتنی ڤاکسینی فلو جەستە پێویستی بە لانی کەم دوو هەفتەیە تاکو بتوانێت ‏بەرگری دژی ئەنفلونزا دروست بکات، ‏پێویستە لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەخۆمان بپارێزین تاکو ‏بەرگری دروستئەبێت‎. ‎
‏٢‏‎- ‎بەرگری دژی انفلونزا لەلەشدا( دژەتەن)کەمدەبێتەوە بەتێپەرینى کات، ئیتر لە ڕێی ڤاکسین ‏وەرگیرابێت یاخود توش بوون بە ‏ئەنفلونزا، هەروەها شریتی ئەنفلونزا بەردەوام لە گۆڕاندایە ‏وبەرگری ئەم وەرزەی بڵاوبوونەوەی لەوانەیە هیچ بەرگریەک نەکات ‏لەئەنفلونزای وەرزی ‏داهاتوو.‏
‎ ‎

‏‎ ‎بری پێویست بۆ بەکارهێنان چەندە؟
1-‏ مناڵان لە تەمەنی ٦مانگ بۆ ۳٥ مانگ نیو دۆز(٠٫٢٥ مل) وەردەگرێت، پاش ٤هەفتە ‏دووبارە دەکرێتەوە
‏2-‏ مناڵان ۳٦ هەفتە زیاتر دۆزی تەواو‎‏( ‏‎‏٠٫٥مل)وەردەگرێت‎. ‎
‏3-‏ گەورە دۆزی تەواو(٠٫٥مل ) وەردەگرێت‎. ‎

نيشانەکانى دوای وەرگرتنی فلو ڤاکسین
‏ ۱‏‎-‎سوربوونەوە و ئاوسانی شوێنی کوتان‎. ‎‏۲‏‎-‎کەمێک بەرزبوونەوەی تا‎. ‎‏۳‏‎-‎ئازاری لەش ‏و شوێنی کوتان. ئەم نیشانانە ئاسایین،
‏ئەوەى ئاسایی نییە١‏‎-‎دابەزینی پەستانی خوێن و ‏تەنگەنەفەسى، خێرا بوونی لێدانی دڵ و سارد بوونی دەست و قاچ و دابەزینی پلەی ‏گەرمی ‏لەش‎. ‎‏۲‏‎-‎هەلئاوسانی دەموچاو و لێو و مل و زمان کە ببێتە هۆی قورسبوونی توانای قوتدان ‏و هەناسە توندی‎. ‎‏۳‏‎- ‎‎سوربوونەوەو خورانی لەش و هەڵئاوسانی پێست وسووربوونەوەی ‏لەش‎. ‎‏٤‏‎-‎سوربوونەوەی چاو(خوێن تێزانی چاو)و سوربوونەوەی ‏چاو و خورانی چاو‎. ‎ئەم ‏نیشانانە دەگمەنن لە کەسێک لەناو ۱۰۰ کەس زۆرجا لە کەسێک لە ناو ۱۰۰۰ کەسدا ‏ڕودەدات و پێویستە ‏بە زوترین کات سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتن بکات. ‏

هەندێک زانیاريتر لەسەر فلو ڤاکسین؛ ١‏‎- ‎جۆرەکانی انفلۆنزا زۆرن و بەردەوام ‏گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەربۆیە ڕێکخراوی ‏تەندروستی جیهانی پێشوەخت ئاگاداری ‏دەدات لە جۆرە بڵاوبوەکان و ئەوجۆرانەی پێویستە ڤاکسینی بۆ دروستبکرێت.هەربۆیە لە ‏‏لیفلێتی ناو ڤاکسینەکە نوسراوە(ئەم ڤاکسینە گونجاوە لەگەڵ داواکاری رێکخراوی ‏تەندروستی جیهانی بۆ ئەم وەرزەی پەتای ‏انفلونزا)‏‎. ‎‏۲‏‎-‎باشترین کات بۆ خۆ کوتان وەرزی ‏پایزە بە تایبەت تا کۆتای مانگی ۹ و پێش بڵاوبوونەوەی پەتا، بەڵام خۆ کوتان لە ‏کاتی ‏بڵاوبوونەوەی پەتاکەش هێشتا دەتوانێت بەرگری دروستبکات‎.‎

‏ ‎ ‎چۆن ڤاکسینی انفلۆنزام دەست بکەوێت؟
بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی بڕی پێویستی ڤاکسینی بەسەر هەموو بنکەی ‏تەندروستی و نەخۆشخانە و مەڵبەندەکاندا ‏دابەشکردوەو دەتوانیت لەکاتی دەوامی ئاسایی ‏سەردانیان بکەیت، بێبەرامبەر ڤاکسینی انفلونزا وەربگریت‎. ‎


پزیشکی دەرمان: هەرێم محمدعلى

بڵقی هەوا لەنێو سۆندەی کانوولا چی لێدەکەوێتەوە؟هێنانەکایە و بەکارهێنانی ئامرازەکانی پێدانی دەرمان لەڕێگەی خوێنهێنەرەکانە...
26/10/2024

بڵقی هەوا لەنێو سۆندەی کانوولا چی لێدەکەوێتەوە؟

هێنانەکایە و بەکارهێنانی ئامرازەکانی پێدانی دەرمان لەڕێگەی خوێنهێنەرەکانەوە واتا IV بێگومان رێگەیەکی زۆر باش و کاریگەرە لە بواری پزیشکیدا، بەڵام ئەگەر هاتوو بە شێوەیەکی راست و دروست بەکارنەهێنرێت ئەوا بەداخەوە کەسەکە دووچاری کێشەی جیدیی تەندروستی دەکات و تەنانەت دەکرێت ببێتەهۆی مردنیش.

بێگومان هەریەکێک لە ئێمە لە ژیانماندا دووچاری بەکارهێنانی کانوولا بوین و لەوانەیە تێبینی ئەوەمان کردبێت کە بۆچی پێش پێدانی دەرمانەکە پەرستارەکە بڕێکی کەم لە دەرمانەکە دەڕژێنێت، یان لەوانەیە بڵقی هەوات لەنێو سۆندەی کانوولاکەت بینیبێت و پەرستارەکەت ئاگادارکردبێتەوە، تاوەکو چارەسەری بڵقی هەواکە بکات.

ئایا دەزانیت بۆچی نابێت بڵقی هەوا لەڕێگەی کانوولاوە بچێتە نێو جەستە؟

کاتێک بڵقی هەوا دەچێتە نێو خوێنمانەوە نامۆیە بە سووڕی خوێن و وەکو تەنێکی جیاواز و نامۆ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت بۆیە جەستەمان دەستدەکات بە وەڵامدانەوە و بەرگریدەکات؛ بڵقی هەواکە بە خڕۆکە سپییەکان و پڕۆتینەکانی بەرگریی جەستە دەوردەدرێت کە هەوڵی لەنێو بردنی بڵقە هەواکە دەدەن، بەڵام هەرگیز بڵقێکی هەوا بەناو خوێنهێنەرەکاندا ناڕوات تاوەکو زیان بە ناو پۆشیان نەگەیەنێت، و زیانەکانی بڵقی هەواکە زیاتر دەبێت ئەگەر بڵقی هەواکە گەیشت بە دڵ، چونکە بەهۆی میکانیزمی پەمپکردنی خوێن لەلایەن دڵەوە بڵقی هەواکە تێکدەشکێت بۆ بڵقی زۆر بچووکتر و دەگوازرێنەوە بۆ ئەندامەکانی دیکەی جەستە و لەو کاتەدا رێگری لە گەیشتنی خوێن بە ئەندامەکانی دیکەی جەستە دەکەن و لاواز دەبن.

تەنانەت بڵقی هەواکە دەکرێت زیان مێشکیش بگەیێنێت و ببێتەهۆی مردن.

بۆیە هەرگیز رێگەنەدەیت بڵقی هەوا لەڕێگەی کانوولاوە بچێتە جەستەتەوە و دڵنیابەرەوە لەوەی کە هیچ بڵقێکی هەوا لەنێو هێڵی کانوولاکەتدا نییە ئینجا رێگە بدە کە پەرستارەکەت بڕوات.

ئیبراهیم جەوهەر
پەرستار

27/02/2024

ڕۆڵی تیمە تەندروستیەكان لە زاری فەرماندە سەربازیەكانەوە

Address

Slemani

Telephone

+9647701522818

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تیمە تەندروستیەکانی بەرەکانی جەنگ و کارەسات posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to تیمە تەندروستیەکانی بەرەکانی جەنگ و کارەسات:

Share