31/08/2026
هەلی کار لە شڤا گروپەوە بۆ نوێنەری فرۆشتن
تایبەتمەندیەکان:
ئەزموون: ٣ ساڵ یان زیاتر ئەزموون لە بواری فرۆشتن یان کارە بازرگانییەکاندا.
زمان: توانای گفتوگۆ و شارەزایی لە زمانی عەرەبیدا لە ئاستێکی بەرزدابێت
خوێندن: هەڵگرتنی بڕوانامە یان باکالۆریۆس لە ئەندازیاریدا خاڵێکی بەهێزە و پێشینەی پێدەدرێت لە وەرگرتندا.
تواناکان: توانایەکی زۆر باش لە پەیوەندیکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاردا، لەگەڵ هەبوونی کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێش و متمانەپێکراو بۆ دەرکەوتن لە ڕیکلام و ڤیدیۆ پرۆمۆشنەکاندا.
بەرپرسیارێتییەکان:
بەدیهێنانی ئامانجەکانی فرۆشتن، ڕاکێشانی کڕیاری نوێ و بەڕێوەبردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان.
ڕوونکردنەوە و پێشکەشکردنی بەرهەمەکان بە شێوازێکی پیشەگەرانە بۆ کڕیارەکان.
دەرکەوتن وەکو ڕووخسار و ئەکتەری سەرەکی لە بەردەم کامێرا بۆ ئامادەکردنی ڕیکلامە ڤیدیۆییەکان و کەمپەینە مارکێتینگییەکان.
دەتوانن CV پيشکەش بکەن بۆ ئەم دەرفەتە لەڕیگای وێبسایتی شڤا گروپەوە
لینک : www.shvagroup.com/careers