13/09/2026
📣 ئاگاداری بۆ هاوڕێیانی پەیجەکەمان
سڵاوێکی گەرم...
خۆشحاڵین پێتان ڕابگەیەنین کە لە ئەمڕۆ بەدواوە، گروپەکەمان بە قۆناغێکی نوێی کارکردندا تێدەپەڕێت و بە فەرمی لەژێر ناوی ( بنیات گرووپ – Bniat Group ) بەردەوام دەبێت لە کار و چالاکییەکانی.
ئەم گۆڕانکارییە لە ناوەکەماندا کە پێشتر (KSD GROUP) بوو، بەشێکە لە هەوڵەکانمان بۆ نوێبوونەوە و بەرەوپێشبردنی زیاتری کارەکانمان. ئێمە وەک هەمیشە بە هەمان گوڕ و تین و بە ستافێکی شارەزاوە لە خزمەتتاندابین بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان، لەوانە:
• نەخشە و دیزاین: ئامادەکردنی نەخشە و دیزاینی خانو و باڵەخانەکان بەشێوازێکی ئەندازیاری سەردەمیانە.
• جێبەجێکردنی پڕۆژەکان: دروستکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بیناسازی بە شێوەی تەواوکاری.
• نۆژەنکردنەوە: نۆژەنکردنەوەی خانو و باڵەخانە و پێکهاتەکان بە دیزاینی سەردەمیانە و بەرزترین کوالێتی.
• سەرپەرشتیاری تەکنیکی: سەرپەرشتیکردنی ئەندازیاریی پڕۆژەکان بەوردی و لەسەر بنەمای زانستی.
سوپاس بۆ متمانە و بەردەوامیتان لەگەڵمان. چاوەڕوانی پڕۆژە و کاری ناوازەتر بن لەگەڵ گروپی بونیات!
گرووپی ئەندازیاری بنیات.
14/9/2026