ئەندازیاریی شارستانی

ئەندازیاریی شارستانی زانیاری دەربارەی ئەندازیاریی شارستانی، کار، ئەرک و چا?

قووڵیی بوومەلەرزەبۆوەی زیاتر تێبگەین لە کاریگەریی قووڵیی بوومەلەرزە، سەیری ئەم دوو نەخشەی تووندیی لەرزینە بکەن.ئەوەی لای...
28/03/2025

قووڵیی بوومەلەرزە

بۆوەی زیاتر تێبگەین لە کاریگەریی قووڵیی بوومەلەرزە، سەیری ئەم دوو نەخشەی تووندیی لەرزینە بکەن.

ئەوەی لای ڕاست کە هێشتا تۆزێک لەوەی چەپ گوڕی زیاترە، زۆر لەوەی چەپ زیانی کەمتر بووە. بۆ زانین ئەوەی چەپ بوومەلەرزیەکی وێرانکەر بوو و وێرانکاریی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. ئەوەی گرنگە وێنەی دووەمە کە دەریدەخات چۆن ئەم جیاوازیی قووڵییە ئەو ناچوونییەکییەی لەو دوو نەخشەیە هێناوەتە کایەوە.

شیاوی باسە بوومەلەرزەکانی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانیش بەگشتی بوومەلەرزەی ڕووکەشن و بەمدواییانە بوومەلەرزییان لێ ڕووداوە کە قووڵیی هاوشێوەیان هەبووە.

حاڵەتێکی گرنگلە کاتی پڕۆسەی دیزایندا، بەپێی گرنگیی بینایەک سەلامەتیی زیاتری پێ دەدرێت؛ بینای هێڵەکانی پەیوەندی و گواستنە...
28/03/2025

حاڵەتێکی گرنگ

لە کاتی پڕۆسەی دیزایندا، بەپێی گرنگیی بینایەک سەلامەتیی زیاتری پێ دەدرێت؛ بینای هێڵەکانی پەیوەندی و گواستنەوە، نەخۆشخانە و بنکەی ئاگرکوژێنەوە لە کۆگایەک گرنگترن بۆ کۆمەڵگە لەکاتی بوومەلەرزەیەک.

ئەمەی لە وێنەکە دیارە چوونەژوورەوەی نەخۆشخانە (1000 قەرەوێڵەیی)ـیەکی فریاکەوتنە لەدوای ڕوودانی بوومەلەرزەکە. لێرەیا قسەکە ئەوەیە گەر بیناکە لەو دیوەوە ساقوسەلیمیش بێت، چ سوودی هەیە کاتێک نەتوانی بەکاری بێنیت ڕاستەوخۆ.

بۆیە دەبێت ئەو بەشەی بینایەکەش هەمان کۆلکەی گرنگی (Importance Factor)ـی هەبێت وەک تەواوی بیناکە.

28/03/2025

بوومەلەرزەکەی تایوان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 9:20 و 9:32 بە کاتی هەولێر دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 6.4 پلە تایوانیان هەژاند. ئەم بیانایەی کە تەواو نەبووە و دەڕووخێت نزیکەی 1400 کم لە چەقی بوومەلەرزەکەوە دوور بووە و هێشتا بووەتە هۆی ڕووخانی!

دەکرێ یەکێک لە هەرە هۆکارە سەرەکییەکانی بەهێزیی ئەو بوومەلەرزەیە ئەوە بێ کەوا لە ڕووکەشی زەوی ڕوویداوە؛ قووڵییەکەی تەنها 10 کم بووە! هەروەها هاوشێوەی بوومەلەرزەکەی تورکیا کە پاشلەرزەیەکی بەهێزی لەگەڵدا بوو.

سعودیە بەتەمای چیە؟ ڕیکۆردەکان بەکوێی دەگەیەنێت؟ - هەواڵی پلانی بونیاتنانی باڵەخانەیەک بەناوی (ڕایز تاوەر) شۆکی کردم کە ...
15/01/2025

سعودیە بەتەمای چیە؟ ڕیکۆردەکان بەکوێی دەگەیەنێت؟

- هەواڵی پلانی بونیاتنانی باڵەخانەیەک بەناوی (ڕایز تاوەر) شۆکی کردم کە بەرزیەکەی دوو کیلۆمەترە و زیاترە لە دوو ئەوەندەی بورجی خەلیفە کە لەئێستادا بەرزترین تاوەری جیهانە بە ٨٢٨ مەتر، لە وێنەکە بڕوانن.
- گشت بونیاتنانەکان پشتبەستن بە زانستی ئەندازیاری کە لە کۆمەڵێک کۆد و ستانداردی ئیش بۆکراوی رابردوو دانراوە و ساڵانە بە توێژینەوەی زانستی نوێدەکرێنەوە.
- ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا لەو بابەتە و بەو بڕە زانستەی کە هەمە، ئایا ئەو پرۆژەیە سەرکەوتوو دەبێت یا نا؟ تا چەند ئاستەنگی دێتە پێشەوە؟

بۆ من ئەو خاڵانە جێی مشتوومڕن:
- تاوەری ڕایز بەو بەرزیە خەیاڵیە (کە لە وێنەی بەراورد بە بورجی خەلیفە هەست بە سامناکیەکەی دەکەیت) ئایا تەواوی ئەو کۆدانەی کە هەن لە گشت سوچەکانی ئەندازیاری ئینشائی دەکرێت بۆ هەمان بەرزی ڕایز تاوەر کە لەڕابردوو تەجرووبە نەکراوە بگونجێت؟
- بڕی ڕێژەی داچەقیوی تاوەرەکان کە دەکەونە ژێر ئاستی زەوی لەچاو بەرزی بیناکان، بەرگەگری خاک لە قوڵیەکی دیاریکراو بەنسبەت قورسایی بیناکە بڕیار دەدات تا قوڵی چەند بچینە خوارەوەی زەوی، کە بە هێنانەوەی چەند نموونەیەک لە وێنەکە ڕوونکراوەتەوە کە لەنێوان ٦٪ تا ١٦٪ ی بەرزی بیناکە پێویستە بچینە خوارەوە.
- گەر بەهەمان ڕێژە بۆ ڕایز تاوەر بیناکەمان بچەقێنین ئەوا لەنێوان ١٢٠ تا ٣٢٠ مەتر (بە نزیکەیی هەندەی تاوەری ئێفێلی پاریس) پێویستە بیناکەمان لەناو زەوی خۆی توند بکات، ئەوە نەک تەنیا پەیوەستە بە بەرگەگری خاک، بەڵکوو لەو بەرزیە زۆرە کەمترین هێزی تەنیشتی (وەک هێزی با کە لەو ناوچەیە خێرایی با ١٦٠ کم/کاتژمێرە) دەکرێ کێشەی زۆر بۆ بیناکە درووستبکات.
- ئەوەش بگوترێت، لەو جۆرە بونیاتنانی تاوەرە زەبەلاحانە کۆمەڵێ گرفت دێتە پیشەوە کە پیشتر پێشبینی نەکراوە، هەندێ جار زانستیش نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە. لە وردەکاری درووستکردنی بورجی خەلیفە کە لە چەندین دیکۆمێنتاری باسکراوە، زۆر بڕگە لەکاتی درووستکردن بڕیاری لێدراوە کە لەخودی پلانەکەدا نەبووە. بۆ ڕایز تاوەر، ئەوە دەبێ چۆنبێت؟

- سوپاس بۆ خوێندنەوە، هەوڵمدا بە زمانێکی سادەی کوردی بینوسم، هەرکەسێ پۆستەکەی شەیر کرد بێ ناوهێنانیش قبوڵە.
- هەرکەسێ ڕەخنەی لە نوسینەکەم گرت خۆشحاڵم دەکات چونکە کۆمەڵێ بابەت باسکراوە کە پێشتر نەگوتراوە.

ئەندازیار هاوکار عەلی حاجی

کێشەی پردە پێکراوەکەی سۆران بەمجۆرەیە: ١. ئەم جۆرە پردە لە جۆری ترەسە، زۆر جار ڕوودەدات پارچەیەک یان چەند دانەیەک لە مێم...
30/12/2024

کێشەی پردە پێکراوەکەی سۆران بەمجۆرەیە:

١. ئەم جۆرە پردە لە جۆری ترەسە، زۆر جار ڕوودەدات پارچەیەک یان چەند دانەیەک لە مێمبەرە ستیلەکان فەیلەر دەکات بە ڕووداوی لەمجۆرە، بەڵام ئەوەی ئیشەکەی قورس کردووە بریتییە لە شوێنی پێکرانەکە.
٢. ئەگەر لە ناوەڕاست مێمبەرە برەیسەکان پێکرابوایە، بەشێک لە قورسایی پێکراوەکە دەگوازرایەوە دەورووبەری و ئاسانتر حەل دەبوو، بەڵام ئەو دوو مێمبەرەی سێگۆشەی نزیک سەپۆرتەکان، هەر دانەیەکیان بپێکرێت پردەکە یان دەکەوێت یان دادەبەزێت.
٣. ئێستا ئەوە تەنیا دابەزیوە، چارەسەرەکەشی تەنیا گۆڕینی ئەو دوو مێـبەرە ڕەنگ سوورەی وێنەکەیە، بەڵام ئەوەی قورسی کردووە میکانیزمی بەرزکردنەوەی پردەکەیە بۆ ئاستی پێشووی خۆی.

هیوای سەلامەتی بۆ ستافی ماندوو

ئەو خاڵەیان تایبەت بە ئەندازیاران:
ئەم جۆرە زەبرە لەکاتی دیزاین تەخمین ناکرێت چونکە مێمبەرەکانی ترەس تەنیا بۆ تێنشن و کۆمپرێشن دیزاین دەکرێن، لەگەڵ کەمێ فلێکچەر و بەکڵینگ، بەڵام ئەوە جۆرە لیدانە زەبرێکی پۆینت لۆدە لەناوەراستەوە. وە داینامیکیشە.

لە فەیسبووکی «هاوکار عەلی حاجی»ـیەوە وەرگیراوە.

بەغداد!میترۆی بەغداد بووە بە بابەتێکی جددی و، لە چەند ڕۆژی داهاتوو مۆڵەتی دەست پێکردنی پێ دەدرێت پێدەدرێت و زیاتر لە %85...
18/08/2024

بەغداد!

میترۆی بەغداد بووە بە بابەتێکی جددی و، لە چەند ڕۆژی داهاتوو مۆڵەتی دەست پێکردنی پێ دەدرێت پێدەدرێت و زیاتر لە %85ـی ڕووبەری بەغداد دەگرێتەوە!

لە کۆمێنی یەکەم زانیاریی ورد دراوە.

کوردێک لە ماوەی ساڵێکدا چوار سکۆلەرشیپی بۆ خوێندنی دکتۆرا وەرگرت لە لایەن زانکۆ ئاست بەرزەکانی جیهانەوە 👌(ئومێد محەممەد ...
15/07/2024

کوردێک لە ماوەی ساڵێکدا چوار سکۆلەرشیپی بۆ خوێندنی دکتۆرا وەرگرت لە لایەن زانکۆ ئاست بەرزەکانی جیهانەوە 👌

(ئومێد محەممەد پیرۆت) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی ڕاپەڕین، توانیویەتی لە ماوەی ساڵێکدا چوار سکۆلەرشیپی خوێندنی دکتۆرا وەربگرێت کە سێ سکۆلەرشیپیان لە لایەن سێ زانکۆی ئاست بەەزی وڵاتی چینەوە پێی دراوە و سکۆلەرشیپێکی دیکەشیان لە لایەن زانکۆیەکی ئاست بەرزی وڵاتی ڕووسیاوە پێی دراوە.

جێگای خۆشحاڵییە کە ئاستی زانستی مامۆستایانی کوردستان بەجۆرێک بەرز بووەتەوە کە منافیسی مامۆستا و پرۆفیسۆر و زانا ئەمریکی و ئەوروپییەکان دەکەن.

هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە تەواوی قۆناغەکانی ژیانیدا.

کورتەیەک لە ژیانی ئەکادیمی بەڕێز (مامۆستا ئومێد محەممەد پیرۆت):
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری ئەندازیاریی ئاودێری لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.
- بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئەندازیاریی شارستانی و پسپۆڕی (Hydraulic Engineering) لە زانکۆی تەکنۆلۆجی مالیزیا لە وڵاتی مالیزیا بەدەستهێناوە.

وەرگیراوە لە پەیجی «ئەندازیار - Engineer»

بە ناوی ئەندامانی پەیجەکەمانەوە پیرۆزبایی لە ئەندازیار وریا عومەر مەلا عەبدوڵڵا، دەرچووی بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە کۆ...
09/06/2024

بە ناوی ئەندامانی پەیجەکەمانەوە پیرۆزبایی لە ئەندازیار وریا عومەر مەلا عەبدوڵڵا، دەرچووی بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی دەکەین بە بۆنەی تەواوکردنی گفتوگۆی ماستەر لە ئەندازیاریی ژینگە (Environmental Engineering) لە زانکۆی تۆنگنجیی وڵاتی چین.

ناونیشانی توێژینەوە:
The Removal of Humic acid by Metal-Organic Frameworks MOFs and enhanced Coagulation

وتەی ئەندازیار وریا عومەر مەلا عەبدوڵڵا لەمەڕ توێژینەوەکەیان:

«ناوەخنی کارەکە بیریتیە لە بەکارهێنانی مەوادێکی نانۆ تەکنەلۆجی بەناوی “MOF” کە نوێترین توێژینەوەی لەسەر دەکرێت لە کۆی وڵاتان، و وەک چارەسەرکەرێکی زۆرباش تەماشادەکرێت لەبواری پاککردنەوەی ئاوی پیسبوو، بەهۆی کەمی تێچوون لە بەرهەمێنانی مەوادەکەو فرەجۆری و لەبەکارهێناندا

تەنانەت نوێترین توێژینەوە کراوە لە زانکۆی ستانفۆرد، کە ئەم مەوادە “MOF” دەتوانێت ئاوی لێ بەرهەمبهێنرێت !!
لە رێگەی ئەو تەم’ەی لە هەوادا هەیە، ئەم مەوادەی گەردیلەکانی ئاو H2O قەتیس ئەکات و وەک “ئیسفەنج” لەنێو خۆیدا دەیهێڵیتەوە، بەم رێگەیەش ئاوێکی تەواو سروشتی کە دەشێت بۆ خواردنەوە بەرهەمدێت، بە بێ ئەوەی پێویست بە هیچ تەکنەلۆجیایەک یان دەزگایەک بکات بۆ پاککردنەوەی.»

لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنی دەخوازین لە تەواوی قۆناغەکانی ژیانیدا بەو هیوایەی لە داهاتوودا دکتۆراش بەسەرکەوتووی بەدەست بهێنێت.

دایفرام چییە و ئەرکی چییە؟ناوپەنچک یان Diaphragm هەر سەقفە بەڵام in-plane stiffnessـی هەیە بۆ بەرگەگرتنی لۆدی وەک بوومەل...
27/04/2024

دایفرام چییە و ئەرکی چییە؟

ناوپەنچک یان Diaphragm هەر سەقفە بەڵام in-plane stiffnessـی هەیە بۆ بەرگەگرتنی لۆدی وەک بوومەلەرزە. لەم ڤیدیۆیە بەسادەیی باسمان لەوە کردووە جیاوازیی چییە گەر ناوپەنچکەکە ڕیجید یان فلێکسبڵ بێت لەڕووی دابەشبوونی لۆدەوە.

فەرموون لینکی ڤیدیۆ:
https://youtu.be/cj4Zoob0lUQ?si=UHERVFKaaCAObjiR

ئایڵتسی 7.5خۆشبەختانە دوای پلان و هەوڵوماندووبوونێکی باش ئەو ئەنجامەی ویستم بە زیادەوە بەدەستم هێنا. شیاوی باسە میکانیزم...
20/04/2024

ئایڵتسی 7.5

خۆشبەختانە دوای پلان و هەوڵوماندووبوونێکی باش ئەو ئەنجامەی ویستم بە زیادەوە بەدەستم هێنا. شیاوی باسە میکانیزمی تاقیکردنەوەکە جۆرێکە ئەوپەڕی تواناکانت لەو زمانە دەردەخات.

باشترین خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەیەکی ئەوها، لەگەڵ ئاشنا بوون بە میکانیزمەکانی تاقیکردنەوەکە، ئەوەیە خودی تاقیکردنەوەکە لەبیر بکەیت و تواناکانت لە گوێگرتن، خوێندنەوە، نووسین و قسەکردن لەو زمانە پەرە پێ بدەیت.

Address

Kalar
Kalar

Opening Hours

Monday 08:00 - 23:00

Telephone

+9647700160381

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئەندازیاریی شارستانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ئەندازیاریی شارستانی:

Share