29/04/2026
سبەی ….بڕیارەکە لە دەستی تۆدایە!
دوای ساڵانێکی درێژ لە چاوەڕوانی، سبەی تەنها ڕۆژێکی ئاسایی بۆ هەڵبژاردن نییە؛ سبەی تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ هۆشیاریی ئێمەی ئەندازیار.
پرسیارە جەوهەرییەکە لێرەدایە:
ئایا دەنگەکانمان لەسەر بنەمای "خاترداری" و "برادەرایەتی" دەدەین؟ یان دەنگ بەو کەسانە دەدەین کە توانای گۆڕانکاری و جیاوازی دروستکردنیان هەیە؟
ئەو سەندیکایەی ئێمە خەونی پێوە دەبینین، نابێت لەسەر بنەمای "ناو" و "کەسایەتی" بێت؛ بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای دیدگا و بەرنامەی کار بێت.
❌ مەهێڵە کەس ئاراستەت بکات و بڕیارت لە جیاتی بدات؛ ✅ خۆت خاوەن بڕیار بە و لەسەر بنەمای لێهاتوویی، بوێری و توانای نوێگەری دەنگ بدە.
ئەندازیاری بەڕێز..
👈🏻 دەنگەکەی تۆ تەنها ژمارەیەک نییە لەناو سندوقەکەدا؛ 👈🏻 دەنگەکەت ئایندەی پیشەکەتە، پارێزەری کەرامەت و بەدەستهێنەری مافەکانتە.
✅ با ویژدانت ڕێ نیشاندەرت بێت.
❌ نەک هەست و سۆزە کاتییەکان.
✅کێ نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەم و کێشەکانی ئەندازیاران دەکات؟
✅ ئەو هەڵبژێرە.
❌نەک ئەوەی تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی لێرەیە.
سبەی وا دەنگ بدە... کە هەرگیز پەشیمان نەبیتەوە.
ئەندازیاری ڕاوێژکار: د. عصام الدین محمد سعید
کاندیدی ژمارە: ٦٣
بەشی شارستانی