08/05/2026
دیاردەی تێکدانی خانووەکان بۆتە هۆی بەفیڕۆچوونی سەرمایەیەکی گەورەی نیشتمانی...
فاستبیڵد
یەکەمی بواری نۆژەنکردنەوە...
دیاردەی تێکدانی خانووەکان بۆتە هۆی ئەوەی ساڵانە سەرمایەکی زۆۆر گەورەی نیشتمانی بە فیڕۆبچێت.
ساڵانە ڕێژەیەکی زۆۆر لە خانوو ئەڕوخێنرێن و سەرلەنوێ دروست دەکرێنەوە، لە کاتێک دەکرێت ئەم خانووانە هەڵسەنگاندنی وردیان بۆ بکرێت و دواتریش بە تێچووێکی گونجاو نۆژەنبکرێنەوە، ڕەنگە خاوەن خانووەکان لەبەرئەوەی شارەزاییەکی پێشوەختەیان نەبێت و زانیارییان لەسەر نۆژەنکردنەوە نەبێت و چاوەڕێی ئەوە نەکەن کە دەکرێت خانووەکەیان بەتەواوی نوێ ببێتەوە، بەڵام ئەوە ئەرکی ئەندازێارانە کە بەردەواوم ڕونکردنەوە بدەن و تەکنیکەکان ڕوون بکەەوە کە چۆن دەکرێت خانووێکی کۆن بەتەواوی نوێ ببێتەوە، هەروە ئەرکی شارەوانیەکان و سەندیکای ئەندازیارانە کە ڕێنمایی و ڕێکاری ورد دابڕێژن لەبارەی نۆژەنکردنەوەی خانوو بەرە، هەروەها وا بە ئاسانی ڕێنەدرێت خانووی بە کەڵک تێکبدرێن بەڵکو لێژنەیەکی ئەندازیاری بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە ئاخۆ ئەم خانووە تێکبدرێت یان نۆژەنبکرێتەوە...
ئێمە لە تیمە ئەندازیاریەکانی فاستبیڵد لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو دەیان خانوومان بە جۆرێک نۆژەنکردۆتەوە کە خاوەن ماڵەکان تەوەقوعی ئەوەیان نەکردووە دەکرێت خانووی کۆن وا بەتەواوی نوێ ببێتەوە...
بۆیە تۆی هاوڵاتی بەڕێز بەرلەوەی بڕیار بدەی خانووەکەت تێکبدەی وا باشترە تیمێکی ئەندازیاری هەڵسەنگاندنت بۆ بکات، بۆ ئەوەی سەرمایەکی زۆرت لێ بەفیڕۆنەڕوات..
#فاستبیڵد