25/03/2025
GeoDesign got LiDAR!
دوای هەوڵی زۆر توانیمان ئەم درۆنەی وینگترا بە دەست بهێنین، کە دەقیقترین سێنسەری لایداری هەیە.
ئەم جۆرە سێنسەرە شوێنی کامێرای فۆتۆگرامەتری ناگرێتەوە، بەڵکو ئەو کەلێنانە پڕ دەکاتەوە کە لە ڕووپێویی فۆتۆگرامەتریدا هەن، وەک: بوونی سەوزایی و درەخت، شێواندن بەهۆی تەنی بەزر لە زەوییەوە، چوونیەکیی ڕووی زەوی (لە تەختایی و قیر و کۆنکریت و لەم بابەتانە)، بوونی هەور یا تەم، هەروەها قورسیی داتا و کۆمپیەتری بەهێز و کاتی زۆر بۆ پرۆسێسکردن. سێنسەری لایدار بۆخۆی تیشک دەنێرێت و وەریدەگرێتەوە، هاوشێوەی تۆتاڵستەیشنی ریفلێکتەرلێس، بەمەش بەربەستی ڕوونی و ناروونی نابێت. بەڵام بۆ دەستکەوتنی ئۆرثۆفۆتۆ هەر دەبێت بە فۆتۆگرامەتری کار بکرێت.
لە ئێستادا هەم درۆنی فۆتۆگرامەتریمان هەیە و هەم درۆنی لایدار، کە هەردوکیان پێکەوە باشترین ئەنجام دەدەن بە دەستەوە.
بەم نزیکانە تاقیکردنەوەی لەسەر دەکەین