Kurd Mechanic: كورد ميكانيك

Kurd Mechanic: كورد ميكانيك کورد میکانیک تایبەت بە زانیاری بوارەکانی میکانیک بەگشتی وکێشەکانی ئۆتۆمبێل.

مانای ئەم هێمایە چییە….؟
10/02/2026

مانای ئەم هێمایە چییە….؟

22/01/2026
ئامۆژگار حەوێزی ئەو گەنجە هەولێرییەی کە لەگەڵ ڕێکخراوێکی یابانی کار دەکات، دەڵێت؛" لەگەڵ وەفدەکی یابانی سەردانی بازاری ل...
19/12/2025

ئامۆژگار حەوێزی ئەو گەنجە هەولێرییەی کە لەگەڵ ڕێکخراوێکی یابانی کار دەکات، دەڵێت؛" لەگەڵ وەفدەکی یابانی سەردانی بازاری لەنگەمان کرد،ئەو صۆبە کۆنە یابانیانەمان دیت،لێیانم پرسی بە بیرتان دێت لە ماڵتان ئەو جۆرە صۆبانەتان بەکار هینابی؟ گۆتیان، نا بەس پێش 30 ساڵ لە ماڵی باپیرمان بەکاریان دەینا، گۆتم باشە زۆر لە پاش نینە هەر 30 ساڵ لە پاشین"
ئەنگۆ چ دەرێن؟

تائێستا زانیووتە ڕێژەی باران چۆن دیاری دەکرێت؟ لە پێوەری باراندا، 1 ملم  = 1 لیتر ئاو بۆ 1 مەتر چوارگۆشە. واتە 1 ملم  = ...
13/12/2025

تائێستا زانیووتە ڕێژەی باران چۆن دیاری دەکرێت؟

لە پێوەری باراندا، 1 ملم = 1 لیتر ئاو بۆ 1 مەتر چوارگۆشە.
واتە 1 ملم = 1 سم رووبەر، نەك بەرزی.

واتە ئەگەر وترا 1 ملم باران باریووە، واتە 1 لیتر ئاو باریووە بۆ رووبەری 1 مەتر چوارگۆشە وەك لە وێنەکە دیارە.

کەواتە، ئەگەر وترا 60 ملم باران باریوە واتە 60 لیتر ئاو باریووەتە سەر رووبەری 1 مەتر ، بۆیە 60 لیتر ئاو زۆر زۆرە ئەگەر بەشێوەی شێنەیی یان پچڕ پچڕ ببارێت .

پرسیار/
بۆماوەی دوو تا سێ ڕۆژ باشترە وەك لەیەك رۆژ بۆچی ؟ وەڵام/
چونکە بە یەك ڕۆژ زەوی بەخێرایی وەری ناگرێت هەندێکی دەڕوات وەك جۆگەلەیەك سەرڕێژ دەکات.

هەموو 60 لیترێك لەو ئاوە 30 سم قووڵی زەوی تەڕ دەکات .

ئەوەی گرنگە هەموومان بیزانین 1 ملم باران = 1 لیتر ئاو /مەتر دووجا.

∎ پەیجی ئۆکانیوز -
نووسین و ئامادەکردن: کۆسار باقی لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی

‎کەمکردنەوەی ژاوەژاو بە تێکەڵکردنی تایەی هاڕاو (ئاردی تایە) بۆ ناو قیر.وەەگیراو:‎چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان قیری پۆل...
14/07/2025

‎کەمکردنەوەی ژاوەژاو بە تێکەڵکردنی تایەی هاڕاو (ئاردی تایە) بۆ ناو قیر.

وەەگیراو:

‎چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان قیری پۆلیمەرکراو بەکار دێت، بە تایبەت بۆ چینی کۆتایی لە ڕێگاوبانە خێراکاندا. ئەڵبەت مەوادی پۆلیمەر جۆری زۆرە، زانیاریم نییە لەسەر ئەوەی چ جۆرێکی پۆلیمەر لای خۆمان بەکار دێت.

‎یەک لەو مەوادانەی بەکار دێت بۆ چاکسازی لە چینی کۆتایی قیر، تایەی هاڕاو یا ئاردی تایەیە، کە لە تایەی لەکارکەوتوو دروست دەکرێت، بە هاڕێنی بۆ دەنکۆڵەی زۆر ورد کە وەک ئاردی ڕەشی لێ دێت. هەندێ سەرچاوە هەر بە جۆرێکی پۆلیمەر پۆلێنی دەکەن، هەندێکی تر وەک پۆلێنی لاستیکی. ئەمە بە دوو جۆر تێکەڵی قیر دەکرێت: ڕێگەی وشک، کە هاڕاوەکە تیکەڵ بە گیراوەی قیر و چەو و لم دەکرێت، کە گرفتی تۆپەڵبوونی هەیە؛ ڕێگەی تەڕ، کە تیکەڵ بە قیری شل دەکرێت لە پلەی گەرمیی بەرزدا و پاشان تیکەڵ بە گیڕاوەکە دەکرێت، کە ئەمەیان زۆر چالاکە.

‎وەک هەر مەوادی تری پۆلیمەری، دەبێتە هۆی زیادبوونی لینجی viscosity کە بەرگریی بەرامبەر کاتی لۆدینگ زیاتر دەکات و بەمەش تەمەنی درێژتر دەبێتەوە، هەروەها جیڕی Elasticity زیاد دەکات، کە ئەمەش بەرگری بۆ گۆڕانکاریی ستونی vertical strain زیاد دەکات، بەمەش داچوون زۆر کەم دەبێتەوە، کە بەپێی هەندێ دیراسە لەو ڕووەوە توانای بەرگریی هێندە و نیوی قیری ئاساییە!

‎جگە لەو مواسەفاتانە، کە لە زۆربەی پۆلیمەرەکاندا هەیە، بەپێی توێژینەوەیەک لە وڵاتی سلۆڤاکیا کراوە، تێکەڵکردنی قیری هاڕاو بە چینی کۆتایی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ژاوەژاو noise بە ڕادەیەکی زۆر بەرچاو. یەک لە ڕێگاکانی کەمکردنەوەی ژاوەژاو ئەوە بووە کە بۆشایی ناو قیر زیاد کراوە، تا دەنگدانەوە کەم بکاتەوە و زۆربەی وزەکە هەڵبمژێت، بەڵام ئەمە گرفتی گەورە دروست دەکات، بەتایبەت لە زستان و بەستەڵەکدا. تێکەڵکردنی تایەی هاڕاو ئەو گرفتە ناهێڵێت و توانای کەمکردنەوەی ژاوەژاوی زیاترە، بەتیایبەت بۆ ڕێگا خێراکان لە سەروو ٥٠ کم/سەعاتێکدا.

‎جگە لەوەش، سودی ئەوەی هەیە ئەو هەموو تایەیە فڕێ دەدرێت و ژینگە پیس دەکات، دەتوانرێت هەمووی بەکار بهێنرێت، وە لەلایەنی ئابوورییەوە ناچار نیت مەوادی پۆلیمەری لە دەرەوە هاوردە بکەیت.

‎لە کوردستان تایەی فڕێدراو یەکجار زۆرە، نازانم ئەمڕۆ چەندی بۆ بواری جیاوازی پیشەسازی بەکار بێت، بەڵام بیر لەوە بکرێتەوە بەکار بێت بۆ ئەم بوارە لە هەموو ڕوویەکەوە سودبەخشە.

https://www.researchgate.net/publication/306070175_Using_Crumb_Rubber_from_Waste_Tires_to_Reduce_Road_Traffic_Noise?fbclid=IwY2xjawLUz2VleHRuA2FlbQIxMABicmlkETFPREFneVRWeTNSMjllNllFAR4BxDPX22mADhAKhRdO_pDYDhZS-lT9VYrUgKsKIp-8QCOT-hYqR6y60nQhJw_aem_H7XCoBm2VT5YAImzErSibw

بەشی یەکەمیۆرانیۆم توخمێکی کیمیایی تیشکدەرە کە بە شێوەیەکی سروشتی هەیە، لە خشتەی خولییدا لە ژێر هێمای Uدا هاتووە و ژمارە...
17/06/2025

بەشی یەکەم
یۆرانیۆم توخمێکی کیمیایی تیشکدەرە کە بە شێوەیەکی سروشتی هەیە، لە خشتەی خولییدا لە ژێر هێمای Uدا هاتووە و ژمارەی ئەتۆمی 92ی هەیە، کانزایەکی سپی زیوییە، توخمێکی کیمیایی ژەهراوییە، کانزایەکی زۆر چڕە، چڕییەکەی 18.9 گم/سم 3یە، خاڵی توانەوەی 1135 پلەی سەدی و خاڵی کوڵانی 4130 پلەی سەدییە، کانزایەکی نەرم و شلە، کاتێک بەر هەوا دەکەوێت بە خێرایی لەگەڵ ئۆکسجین تەفاعولی دەبێت و یەکدەگرێت، ئەتۆمەکانی گەورەن، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات خێراتر لە توخمەکانی تر دابەش بێت.

قورسترین توخمە کە لە سروشتدا دەبینرێت، یۆرانیۆمی پاک لەگەڵ زۆربەی توخمە ناکانزاییەکان کارلێک دەکات، یۆرانیۆم لە ساڵی 1789 لەلایەن کیمیاکاری ئەڵمانی مارتن کلاس-برۆتەوە دۆزرایەوە، لە ساڵی 1896 هێنری بێکێرێل تایبەتمەندییە تیشکدەرەکانی یۆرانیۆمی دۆزیەوە، هەرچەندە سەرەتا درکی بە گرنگی دۆزینەوەکەی نەکرد، بەڵام خوێندکارەکەی ماری کیوری بە وردی لە دۆزینەوەکانی هێنری بێکێرێل تێگەیشت و دەستەواژەی "چالاکی تیشکی"ی بۆ ئەم دیاردە نوێیە هەڵبژارد.

#یۆرانیۆم

بۆچی ئێران بەشەو هێرشی موشەکی دەکات؟هێرشی مووشەکی و درۆنی بە شەو تاکتیکێکی سەربازییەو چەند ئامانجێکی لە پشتە:یەکەم: سایک...
16/06/2025

بۆچی ئێران بەشەو هێرشی موشەکی دەکات؟

هێرشی مووشەکی و درۆنی بە شەو تاکتیکێکی سەربازییەو چەند ئامانجێکی لە پشتە:

یەکەم: سایکۆلۆژی.

ئێران هێرشی موشەکی و درۆنی بە شەو دەکات بۆ ئەوەی شەڕی دەروونی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بکات. چونکە شەو لەرووی سایکۆلۆژی و عەقڵییەوە کەشێکی سامناکتری هەیە. مرۆڤ هەمیشە بە رۆژ هەرچی ووزەی هەیەیەتی بەکاری دەهێنێت و بە شەو پشوو دەدات.

کە بەشەو هێرش دەکرێت مێشکی مرۆڤ دەکەوێتە دڵەڕاوکێی و خەو لە چاوەکانی دەزڕێ. بەمجۆرە دووژمن ئاسانتر شەکەت و ماندوو دەبێ. ئەمە بۆ ئیســ،،رائیلییەکان گوشارێکی چەند هێندەییە. چونکە بۆ ئیــ،،سرائیلیێک کە بە درێژایی تەمەنی لە خۆشگوزەرانی دابووە، مانەوە لە ترس و لە ژێرزەمین کابووسێکی حەقیقییە. ئەمە ئەگەر لە هیچی کەم نەبێت. بەڵام بۆ ئێرانیێک کە بە درێژایی تەمەنی لەژێر ئابڵوقەیە، بە مانگیش لەژێرزەمین بێت بەوجۆرە کاریگەری نابێت.

دووەم: موشەک بە شەو قورستر دەپێکرێت

مەودای بینین لە شەودا کەمدەبێتەوەو ئەمەش وادەکات ئیـ،ـسرائیل درەنگتر هەست بە ئامانجەکان بکات، سەرەڕای ئەو سیستەمەی پێشکەوتووەی هەیەتی.

سێییەم: درووستکردنی پشێوی

هێرش لە شەودا پشێوی و ئاڵۆزی لەنێو خەڵک و هێزدا درووست دەکات و کاتێکی باش نادات بەدەستەوە بۆ وەڵامدانەوە.

چوارەم:لۆکەیشنی موشەکهاوێژەکان:

ئێران بە شەو دەرفەتی باشتری هەیە شوێنی موشەکهاوێژەکان بگۆڕێت، بەمەش قورس دەبێت فڕۆکە و مانگی دەستکردی سیخوڕیکردن شوێنەکانیان دەستنیشان بکەن و بپێکرێن.

پێنجەم: هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ گرووپە پرۆکزییەکان.

بە شەو هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ گرووپی چەکداری بۆ هێرشی سەر دووژمن ئاسانترە و سوودی هەیە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو هاوئاهەنگییە.

خوڵاسە: هەمیشە ئەو لایەنە دەسپێشخەری هێرشی موشەکی بە شەو دەکات کە لە ئاسماندا باڵادەست نییە. ئەمەش بۆ ئەوەی کەشوهەوای تاریک حەجمی هێرشەکە گەورەتر پیشانبدات و لەرووی ئیعلامی حەربییەوە دەنگدانەوەی باشتری هەبێت، لەکۆتاییدا قەرەبووی لەدەستدانی باڵادەستی ئاسمانیش بکاتەوە.

Rekar Aziz
وێنە: ئەنەس بابا، AFP

07/03/2025

بەژداریکردنمان لە پرۆگرامی 7Prsyar لە کەناڵی زووم سەبارەت بە پرسی پێدانی غازی پاڵپشتیکراوی ماڵان بە بەکەرتی تایبەت.

بۆ زیرەکەکانی بواری ئۆتۆمبێل.هۆکاری ئەم کلس و ڕەنگە  چییە….؟
18/12/2024

بۆ زیرەکەکانی بواری ئۆتۆمبێل.
هۆکاری ئەم کلس و ڕەنگە چییە….؟

16/12/2024

دیمانەیەک لە میانی سەردانیکردنی ستافی کەناڵ Channel 8لە بەرنامەی شەوپیشە بۆ وێستگەی کارەبای سلێمان غازی .تەواوی بەرنامەکە لە کۆمێنت دادەنێم.

08/11/2024

بەژداری کردنم لە بەرنامەیەک سەبارەت بە سیستەمی گەرمی ماڵان. @

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurd Mechanic: كورد ميكانيك posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurd Mechanic: كورد ميكانيك:

Share

Our Story