Cosmos.krd

Cosmos.krd 🪐 | دەرگایەک بۆ ڕۆشنبیری تەکنەلۆژی

ـ Winrar نەرمەکاڵایەکە بەرکایەت بۆ بچوککردنەوەی قەبارەی فایلێک یان چەند فایلێک بە بەکارهێنانی چەند ئەلگۆریزم و ڕێگایەک ک...
11/04/2026

ـ Winrar نەرمەکاڵایەکە بەرکایەت بۆ بچوککردنەوەی قەبارەی فایلێک یان چەند فایلێک بە بەکارهێنانی چەند ئەلگۆریزم و ڕێگایەک کە ئەم نەرمەکاڵایە هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی و کورتکردنەوەی دەیتای ناو فایلەکە بۆ نموونە وینرار بەتایبەتی کاتێک وشەیەک سێجار دوبارە ئەبێتەوە ئەیکات بە یەکجار و بە هێمایەک ئاماژە ئەیات سێجارە نەک یەک:
HELLOHELLOHELLO -> HELLO*3
یاخود کاتێک چەند پیتێک دوبارە ئەبێتەوە لە مەودایەکی دیارکراودا بەم شێوەیەی لێ ئەکات:
ABCABCABC -> ABC (3, 6)
کە سێ ئاماژەیە بۆ دوبارە بوونەوەی هەر پیتێک وە شەش ئاماژەیە بۆ ئەو پیتانەی کە لابراون.

بە کورتی و پوختی ئەو نەرمەکاڵایانەی تایبەتن بە بچوکردنەوەی دەیتا وەک
Winrar, zip, 7z, tar.gz, XZ...etc
سەرەتا لە فایلەکە ئەڕوانن و ئەیپشکنن وە دواتر ژمارە و پیت و هێما و وشە و دێڕی دوبارە بە چەند ئەلگۆریزم و ڕێگەیەکی جیاواز کورت ئەکەنەوە بەمەش قەبارەی فایلەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بچووک ئەکرێتەوە بۆ ئاسانکاری و هەڵگرتن و گواستنەوەی دەیتاکان، وە ئەم نەرمەکاڵایانە زیاتر بەکارئەهێنرێن بۆ بچووکردنەوەی قەبارەی نووسین (کۆدیش هەر بە نوسین هەژمار ئەکرێت) نەرمەکاڵای تر هەن کە تایبەتن بە بچووکردنەوەی قەبارەی ڤیدیۆ و وێنە و دەنگ.

15/03/2026

- درۆنە جەنگیەکان کوشندەن، بەڵام ئەتواندرێ بە مووشەک تێکبشکێندرێن، تێکشکێنەری سەرەکیان مووشەک نیە بەڵکو سیگناڵ، سەتەلایت، نەرمکاڵای ناو درۆنەکەیە.

وەکو پێشتر باسمان کردوە دوو جۆر درۆنی جەنگی ھەیە:

١- درۆنی جەنگی ئاسایی کە ئەتواندرێ دووبارە بەکار بھێندرێتەوە (UCAV).

ئەو مەترسیانەی کە لەسەری ھەیە:

- جام کردنی سیگناڵەکانی؛ کە جڵەو لە دەس کارپێکەرەکەی نامێنێ.

- تێکدانی gps.

- ھا*ککردن و دەستبەسەرا گرتن.

- ھەندێک جۆریان کە سیگناڵ لەدەست ئەدەن ئەگەڕێنەوە بۆ سەربازگەکەیان بەڵام ئەکرێ لەو کاتەشدا فێڵ بکرێ لێی و بچێتە سەربازگەی دوژمن.

٢- درۆنی خۆکوژی کە یەکجار بەکار ئەھێنرێ (Kamizkaze).

- ئەو مەترسیانەی کە لەسەری ھەیە:

- درۆنی خۆکوژی پێشتر پڕۆگرام کراون وە ناتواندرێ دوبارە پڕۆگرام بکرێنەوە.

- کێشەی زیرەکی دەستکرد ئەوەیە کە ئەگەری ھەیە بە ھەڵە ئامانجەکە دیاری بکاو ئامانجی ھەڵە بپێکێ.

- ئەتواندرێ پێشبینی جوڵەکەی بکرێ و بە تەقەکردن بخرێتە خوارەوە.

- ھەندێک جۆری درۆنی خۆکوژی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان ھەیە لەگەڵ کارپێکەرەکەی ئەم جۆرەش ئەکرێ جام بکرێن و پەیوەندیەکە بپچڕێ.

بە کورتی درۆنی (UCAV) گەورەترین مەترسی لەسەری ئەوەیە کە کارپێکەرەکە جڵەوی لە دەس بات.
درۆنی (kamikaze) ئەوەیە کە کێشە لە زیرەکی دەستکردەکەیدا ھەبێ.

ـ دژە ڤایرۆس (Anti-Virus) نەرمەکاڵایەکە بەکاریەت بۆ دۆزینەوە و سڕینەوەی ڤایرۆس یاخود ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر لەهەبوون...
26/02/2026

ـ دژە ڤایرۆس (Anti-Virus) نەرمەکاڵایەکە بەکاریەت بۆ دۆزینەوە و سڕینەوەی ڤایرۆس یاخود ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر لەهەبوونی هەر جۆرە ڤایرۆسێک یان فایل، لینک (بەستەر)ـێکی مەترسیدار، بەشێوەیەکی گشتی دژە ڤایرۆسەکان وا دروست ئەکرێن هەموو جۆرە ڤایرۆسێک (ماڵوەیر، کرم (worm)، ترۆجان، سپای وەیر، کی لۆگەر...هتد) بدۆزنەوە بەدوو شێواز:

١- دژە ڤایرۆسی نەگۆڕ (Static) مەبەست لە نەگۆڕ ئەوەیە کە ئەم جۆرە دژە ڤایرۆسە هەر فایلێک کە یەتە ناو سستمەکەوە بەراوردی ئەکات بە دەیتا بەیسێکی نەگۆڕ، واتە فایلەکە بەراوردی هەموو ئەو ڤایرۆسانە ئەکات کە لە دەیتا بەیسەکەیا هەیە گەر لەیەکێکیان چوو ئەوا بە ڤایرۆس لەقەڵەمی ئەیات و بەکارهێنەر ئاگادار ئەکاتەوە لێی.

٢- دژە ڤایرۆسی گۆڕاو (Dynamic) ئەمیان ئەو فایلانەی کە یەنە سستمەکەوە تاقی ئەکاتەوە لەناو ئامێرێکی ڤێرچواڵی (Virtual Machine) وە لە سەرئەنجامی تاقیکردنەوەکە ئەکۆڵێتەوە گەر مەترسیدار و زیانبەخش بوو ئەوا بە فایلێکی مەترسیدار لە قەڵەمی ئەیات و بەکارهێنەر ئاگادار ئەکاتەوە.

ـ دژە ڤایرۆسە پێشکەوتووەکان لە ئێستادا هەردوو جۆرەکە بەیەکەوە بەکارئەهێنن وە بەشێوەیەکی بەردەوام دەیتا بەیسەکانیان نوێ ئەکەنەوە، بەڵام ئەمە مانای سەلامەتی سەدا سەد نییە و دژە ڤایرۆسەکانیش ئەتوانرێت تێ بپەڕێنرێن و سستمەکەت ها*کبکرێت.

04/02/2026

درۆنی جەنگی سێ جۆری سەرەکی ھەیە کە بە پێی ڕۆڵەکانیان لە جەنگا پۆلێن ئەکرێن و جیائەکرێنەوە:

١- ISR Drones: درۆنی زانیاری
ئەم جۆرەیان کاری سەرەکیان چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیارییە کە ئەکرێ چەند ڕۆژێک زانیاری کۆکەنەوە دواتر درۆنە ھێرشەکەرەکان ئەم زانییاریانە بەکار ئەھێنن، بە سوتەمەنی ئیش ئەکەن چونکە لە مەودای سەدان ھەزار کیلۆمەترن و ماوەیەکی زۆریش بە ئاسمانەوە ئەبن، زانیاری لە ڕێگای ئەمانەی خوارەوە کۆ ئەکەنەوە:
١- کامێرا کە ئەتوانن وێنەو ڤیدیۆ بگرن.
٢- ڕادار کە بە ناردنی شەپۆل دووری و خێرای و جووڵەی مرۆڤ و ئامێرەکان دیاری ئەکات.
٣- تیشکی ژێر سوور کە بە ھەستکردن بە گەرمی شوێنی مرۆڤ و دەبابە و فڕۆکە جەنگیەکان دیاری ئەکات.

٢- Striker Drones: درۆنی ھێرشکەر
ئەم جۆرە درۆنەیان پڕ چەک کراوە و کاری سەرەکی ئەم جۆرەیان ھێرشکردن و لەناوبردنی ئامانجەکانە کە ئەمیش دوو جۆرە:

١-Armed Combat Drones:
ئەمەیان دووبارە بەکار ئەھێنرێتەوە، وە بە سوتەمەنی ئیش ئەکەن چونکە لە مەودای سەدان ھەزار کیلۆمەترن و ماوەیەکی زۆریش بە ئاسمانەوە ئەبن، مرۆڤ جڵەویان ئەکات لە ڕێگای دوگمە و گێڕەوە وە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد، ئەتوانن بە موشەک یان بۆمب ئامانجەکەیان بپێکن لە مەوداوی سەدان ھەزار کیلۆمەترەوە, وە لە ڕێگای سەتەلایتەکانەوە پەیوەست ئەبن بەو کەسەی جڵەویان ئەکا.

٢- :Kamikaze Drones
ئەم جۆرەیان درۆنی خۆکوژین واتە ناتواندرێ دووبارە بەکار بھێندرێتەوە، وە بە سوتەمەنی و پاتری ئیش ئەکەن، پێش فڕینیان مرۆڤ ئامانجەکە و شوێنەکە دیاری ئەکا وە یاساش دا ئەنێ کە ئەتوانێ ھێرش بکاتە سەر چی واتە ئەم ھەنگاوە پلان دانانە دوای فڕینی درۆنەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئامانجەکە ئەناسێتەوە لە ڕێگای ھەستەوەر و کامێرا و ڕادارەکانەوە لە مەوداوی٢٠ - ٣٠٠ کیلۆمەترەوە .

٣- Tactical / Battlefield Drones: درۆنی گۆڕەپانی جەنگ:
ئەم جۆرەیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یارمەتی سەربازەکان ئەیات کە لە مەیدانی جەنگان واتە کاتێک سەربازەکان لە شەڕی زەمینیدان ئەم جۆرە بەکار ئەھێنن بۆ چاودێری کردن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دوژمن زۆربەی جار درۆنی ئاساین بەکار ئەھێنرێن لە مەودای ٥ - ٥٠ کیلۆمەترێکەوە، وە بە پاتری ئیش ئەکەن.

لە پۆستی داھاتوودا باسی لایەنی ئاسایشی درۆنەکان ئەکەین واتە ئایا ئەتواندرێ ھاک بکرێ و ئامانجەکەی بگۆڕدرێ؟ وە ئایا ئەکرێ بە نەھێشتنی سیگناڵ بخرێنەوە خوارەوە؟.

15/01/2026

ـ داتا (Data) ئەو زانیاریانەیە کە ئەتوانرێ لەلایەن کۆمپیوتەر یان هەر ئامێرێکی تری زیرەکەوە لێک بدرێتەوە.

ـ داتا (Data) جۆری زۆرە بەڵام ئێمە لێرە باس لە داتا ئەکەین لە بواری تەکنەلۆژیایا کە ٦ جۆر داتامان هەیە:

١- داتای ڕێکخراو: ئەو داتایەیە کە لە داتا بەیس یاخود ئێکزڵا خەزن کراوە و بەئاسانی ئەتوانی لەڕێگەی گەڕان (Search)ەوە بیدۆزیتەوە.

٢- داتای ڕێکنەخراو: ئەو داتایانەن کە ڕێکنەخراون و گەڕان بۆی قورسە و کاتی ئەوێت.
نموونە: ڤیدیۆ، وێنە، تێکست، ئیمەیڵ، نامەی دەنگی (Voice)… هتد

٣- داتای نیمچە ڕێکخراو: ئەو داتایانەن کە وەکو داتای ڕێکخراو نین بەڵام شێوازێک لە ڕێکخستنی تیایە.
نموونە:
XML - NoSQL … etc

وەک وتمان ٦ جۆری هەیە لە بواری تەکنەلۆژیا بەڵام ئێمە تەنها ئەم ٣ جۆرە سەرەکیەی باسەکەین ئەوانەی تر

٤- MetaData
٥-Time-Series Data
٦- Big Data

ـ لەپشت داتاوە سفر و یەک هەیە کە پێی ئەوترێ (Binary) و پێشی ئەوترێ زمانی کۆمپیوتەر کە گەر کەسێک زیرەک بێت لە بوارەکەیا زۆر بە ئاسانی ئەگەر سفر و یەکەکانی دەستکەوێت ئەتوانێ لێکی باتەوە و شی بکاتەوە و لە تێکستەکان تێبگات هەروەها لەڕێگەی سۆفتوێری ئامادەکراوەوە ئەتوانێ ڤیدیۆ و وێنە و نامەی دەنگی… هتد شی بکاتەوە و بەدەستی بگات.

28/12/2025

- وای فای (wifi) لە ڕێگەی ڕاوتەرەوە ئەگوازێتەوە (ئەو ئامێرەی دائەنرێت لە ماڵدا بۆ هەبوونی خەت)، هێرتزی شەپۆلەکانی وا فای (2.4GHz) یاخود (5GHz) هەرچەندە لە تەکنەلۆژیای نوێدا لە (wifi E6)ـدا شەپۆلەکان (6GHz)ـن بەڵام ئەم جۆرەیان بەکارنایەت جارێ و بەردەست نییە لەزۆربەی شوێنەکان.

- جیاوازی (2.4Ghz) و (5GHz) چییە؟
٢.٤ گێگا هێرتز توانا ڕۆشتنی مەودایەکی زیاتری هەیە بەڵام داتای کەمتر هەڵەگرێت بەپێچەوانەی ٥ گێگا هێرتزەوە کە توانای ڕۆشتنی مەودایەکی کەمتر و هەڵگرتنی داتایەکی زۆرتری هەیە.
(جیاوازی نێوانیان لە پۆستی ٢.٤ بەراورد بە ٥ باسکراوە)

- شەپۆلەکەی چۆن بڵاو ئەبێتەوە؟
شەپۆلی وای فای بەهەموو ئاڕاستەکانی چواردەوری ڕاوتەرەکەدا بڵاو ئەبێتەوە هەتا شەپۆلەکە دوورتر بکەوێتەوە تواناکەشی کەمتر ئەبێتەوە بەپێی یاسای هەڵگەڕاوەی دووجا
I = P / (4π r²)
وە هەروەها بەربەستی فیزیکی (دیوار - قەنەفە…هتد) کاریگەری هەیە لەسەر توانا و بەهێزی شەپۆلەکانی وای فای هەیە یاخود ئەکرێت کەسێک لە ناوەندنی تۆو ڕاوتەرەکە شەپۆلەکە وەربگرێت و بەکاریبێنێت بۆیە ئەمەش ئەبێتە هۆکارێک بۆ کەمبوونەوەی توانای شەپۆلەکە و خاوبوونەوەی وای فای (خەت) لای تۆ.

18/12/2025

⁨ SAOT (Semi Automated Offside Technology) تەکنەلۆجیای نیمچە ئۆتۆماتیکی بۆ ئۆفساید:
تەکنەلۆجیایەکی پێشکەووتوە کە لە تۆپی پێدا بەکاریەت بۆ یارمەتیدانی ناوبژیوان لە بڕیارداندا بە شێوەیەکی خێراتر و ڕاستتر لە کاتی ئۆفسایدا وە بەشێکیشە لە VAR.

شێوازی ئیشکردنی:

١- سیستەمی چاودێریکردنی کامێرا:
١٢-١٦ کامێرای خێرا دانراون کە چاودێری ٢٩ خاڵی سەرەکی یاریزانەکان (شان، ئەژنۆ، پێ،...) ئەکات بە بەردەوامی.

٢- ھەستەوەری ناو تۆپەکان:
تۆپەکانی ناو یاریگاکە ھەستەوەری جێگیریان تیایە کە داتا ئەگوازێتەوە بە خێرای ٥٠٠ داتا لە چرکەیەکدا کە زانیاری ئەیات دەربارەی شوێن، خێرای، خولانەوە، وە ئەو شوێنەی کە تۆپەکە بۆی ئەڕوات.

٣- نەخشەی سێ دووری یاریگا:
پێش دەستپێکردنی یاری نەخشەیەکی سێ دووری وردی یاریگاکە دروست ئەکرێ.

٤- پێوانەکردن و ژماردنی ڕاستەخۆی شوێن:
لە کاتی دەستپێکردنی یارییەکەدا سیستەمەکە شوێنی ڕاستەوخۆی یاریزانەکان و تۆپەکە دیاری ئەکات و ئەیانپێوێت بە وردی.

٥- دروستکردنی ھێڵی ستوونی ئۆفساید بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی:
سیستەمەکە ھێڵی ئۆفساید دروست ئەکات لە شوێنی کۆتا بەرگریکار.

٦- دروستکردنی ئەنیمەیشنی سێ دووری:
ئەنیمەیشنێکی سێ دووری بە شێوەیەکی خێرا دروست ئەکرێت بە بەکارھێنانی ئەو داتایەنەی دەستی کەوتوە وەکو (شوێنی تۆپ و یاریزانەکان وە ھێڵی ئۆفساید).⁩

08/12/2025

⁨ ـ Encryption چییە؟ چۆن کار ئەکات؟

کەم تا زۆر ئەم ناوەمان بەر گوێ کەوتووە (Encryption)، ڕێگەیەکە بەکار ئەهێنرێت بۆ شاردنەوەی داتاکان بۆ ئەوەی کەسی سێیەم کە بە ڕێگەیەکی نایاسای (ها*ککردن) ئەیەوێت داتاکان ببینێت تێی نەگات و بە ئەنجامەکەی نەگات،
بەڵام چۆن داتاکان ئەشارێتەوە؟
ئینکریپشن بە ٤ قۆناغ داتاکان ئەشارێتەوە
سەرەتا (Plain Text) نوسینە ئاساییەکە کە خوێندنەوەی ئاسانە و پێویستە بشاردرێتەوە ئەکرێتە ناو یەکێک لە (Encryption Algorithm)ەکانەوە کە کۆمەڵێک کرداری بیرکاری و یاسا لەسەر نوسینەکە جێبەجێ ئەکات و نوسینەکە ئاڵۆزەکات پاشان هەر لەلایەن ئەلگۆریزمەکەوە (Key) کلیلێکی نهێنی دروست ئەکرێت کە تەنها لەڕێگەی ئەو کلیلەوە ئەتوانرێت نوسینەکە ئاسای بکرێتەوە و لە (Cipher Text) نوسینە ئینکریپ کراوەکەوە بکرێتەوە بە نوسینی ئاسای (Plain Text).

نموونە:
Hello —> Khoor
کە تێگەشتن لێی ئاڵۆزە و پێویستە کلیلەکەت لابێ بۆ ئەوەی بزانی چی نوسراوە.

20/11/2025

ـ مێژووی Encryption ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠ ساڵ پێش زاینی کە سەرەتا و بەتایبەتی ساڵی ١٩٠٠ پێش زایین میسڕییە کۆنەکان وەک یەکەم کەس (Encryption)یان بەکارهێناوە کە ناسراوە بە (hieroglyphs) وەک لە وێنەکەدا دەرەکەوێت،
و دوا بە دوای ئەوان سپاڕتاکان (Spartan) بەکاریان هێناوە لە ساڵی ٥٠٠ی پێش زاینی کە بە (Spartan Scytale) ناسراوە،
پاشان لە ساڵی ٥٠ی پێش زاین (Ceasar Cipher) گۆڕانێکی سادە بەسەر نوسینەکانا ئەهێنێت بۆ پاراستی نوسینە سەربازیەکان بە گۆڕینی ٣ یەکە بۆلای ڕاستی پیتەکان واتە A ئەکات بە D دواتر کە سێ یەکە بۆلای چەپ ئەیگۆڕنەوە و نوسینەکەیان دەست ئەکەوێتەوە.

- الکیندی کە ناوی تەواوی (ئەبو یوسف یاقوب ئبن ئیشاق الکیندی)ـە لە ساڵی  ٨٠١ لە شاری کوفە لە ئێراق لە دایک بووە لە سەردەم...
11/11/2025

- الکیندی کە ناوی تەواوی (ئەبو یوسف یاقوب ئبن ئیشاق الکیندی)ـە لە ساڵی ٨٠١ لە شاری کوفە لە ئێراق لە دایک بووە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلام وە لە ساڵی ٨٧٣ لە بەغداد کۆچی دوایی کردووە، الکیندی فەیلەسوف و ، بیرکاریزان و، زانایەکی بلیمەتی موسوڵمانان بووە وە بە باوکی کریپتۆگرافی ناسراوە، کە چەندەھا دەستنوسی ھەیە کە بنچینەی لۆجیک و کریپتۆگرافی بوون.

- یەکەم کەس بووە لە مێژوودا کە کۆدە نھێنیەکانی شکاندوە بە بەکارھێنانی بیرکاری لە ڕێگای شیکردنەوەی ئەوەی کە چەند جار پیتێکی دیاریکراو لە نوسراوێکدا ھاتووە لە پۆستی داھاتوودا بە وردی باسی ئەکەین.

- بیرۆکە نوێ و توێژینەوەکانی بوون بە ھۆی ئەوەی کە خوێندنی نوسینی نھێنی بگۆڕی بۆ زانستی بیرکاری، کە بەمەش بوو بە ڕابەری شیکردنەوەی داتا (Data Analysis) و ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

27/10/2025

⁨ ـ Core چییە ؟ Thread چییە؟ جیاوازیان چییە؟

ـ Core تاکە یەکەیەکی لێکدەرەوەیە (Single Processing Unit) لە (CPU)دا هەتا (Core)ـی زیاتر لەسەر (CPU)ەکە بێت ئەوا توانای لێکدانەوەی کردار (Task)ی زیاتری ئەبێت ئەو (CPU)ـە.

ـ لە پڕۆسێسەر (CPU)ـەکانی ئێستادا تەکنەلۆژیای (Hyper-Threading) بەکار ئەهێنرێت کە ئەمە وا ئەکات هەر (Core)ـێک چەند کردارێک بکات لەیەک کاتدا کە هەر (Core)ێک پێک یەت لە ٢ (Thread).

ـ ئێستا بە ڕونکردنەوە کردار و شوێنەکانیان بۆمان دەرکەوت کە (Core) گەورەترە لە (Thread) و وا لە پڕۆسێسەر ئەکات چەند کردارێک لەیەک کاتدا لێکبداتەوە بەڵام (Thread) وا لە (Core) ئەکات کە چەند کردارێک لەیەک کاتدا لێکباتەوە هەروەها (Core) پارچەیەکی ڕەقەکاڵا (هاردوێر)ـی بەچاو بینراوە و (Thread) بە پێچەوانەی ئەوەوە نەرمەکاڵا (سۆفتوێر)ـە و بەچاو نابینرێ و فیزیکی نییە.

ـ ST یاخود Spanning Tree نێتۆڕک پڕۆتۆکۆڵێکە بۆ وەستاندن و نەهێشتنی سوڕی بێکۆتا (لوپ) لە نێتۆڕکێکدا کە پێکدێت لە چەند یاخ...
12/10/2025

ـ ST یاخود Spanning Tree نێتۆڕک پڕۆتۆکۆڵێکە بۆ وەستاندن و نەهێشتنی سوڕی بێکۆتا (لوپ) لە نێتۆڕکێکدا کە پێکدێت لە چەند یاخود چەندین وایەری یەدەگ.

ـ شێوازی کارکردنی:
١- بەشێوەی بەردەوام نامەی (BPDU) ئاڵوگۆڕ ئەکرێت لەنێوان ئامێرەکانی ناو نێتۆرکەکە کە نامەیەکی تایبەتن بۆ گۆڕینەوەی زانیاری لەسەر (STP) یاخود (Spanning Tree Protocol)، بەمەش ئامێرەکانی ناو نێتۆرکەکە زانیاریان لەسەر یەکتر و چۆنێتی پەیوەندی کردن بەیەکتریەوە ئەبێت.

٢- هەڵبژاردی (Root Bridge)ـیش یەکێکە لە هۆکارەکانی وەستاندی سوڕی بێکۆتا (لوپ) لە کاتی بەکارهێنانی (STP) کە پڕۆتۆکۆڵەکە هەڵدەستێت بە دیاریکردنی سویچێک لەناو نێتۆرکەکەیا لەسەر بنەمای کەمترین (Priority) واتە کام سویچ کەمترینی هەبێت ئەو سویچە ئەبێت بە (Root Bridge)، بەمەش ئەو سویچە ئەبێتە ناوەندی نێتۆرکەکە هەر نامەیەک یان دەیتایەک لە سویچێکەوە بچێت بۆ سویچێکی تر پێویستە سەرەتا بە (Root Bridge)ـدا تێپەڕبێت.

‏٣- Path Cost یاخود تێچوی سویچێک تا ئەگاتە (Root Bridge) یەکێکە لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی سوڕی بێکۆتا (لوپ) کە پڕۆتۆکۆڵەکە هەڵدەستێ بە بلۆک کردنی ئەو وایەرانەی کە تێچوی ڕێگەیان زۆرە وە ڕێگە ئەدا بەو وایەرانەی کە تێچوی ڕێگەیان کەمە (نزیکترن لە Root Bridgeـەوە) دەیتا پیایا تێپەڕ ببێت وە لەکاتی لە کارکەوتنی وایەری سەرەکی بەهەر هۆکارێک ڕێگە بە وایەرە بلۆک کراوەکە ئەیات دەیتا تێپەڕ ببێت پیایا؛ وە ئەگەر وایەرە سەرەکیەکە کەوتەوە کار دوبارە وایەرە یەدەگەکە بلۆک ئەکاتەوە.

تێبینی: STP تەنها چارەسەرە بۆ سوڕی بێکۆتای (Layer 2).

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Cosmos.krd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category