Hazhan Aras

Hazhan Aras Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Hazhan Aras, Engineering service, Sulaimani, As Sulaymaniyah.

ئەندازیاری گۆڕەری وزە لە کۆمپانیای DEIF، دانیمارک 🇩🇰 ماستەر/ئەندازیاری ئەلیکترۆنیک - کۆنترۆڵ/ زانکۆی (SDU) 🇩🇰 بەکالۆریۆس/ئەندازیاری کارەبا - زانکۆی دێبرێسێن، هەنگاریا.کاردەکەین لەبواری دیزاین، تاقیکردنەوە (Testing) و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا

⚡ بۆچی هەندێک کارگە بانکی کەپاسیتەری (Capacitor Bank) هەیە، بەڵام هێشتا پاوەر فاکتەری (Power Factor) نزمە؟لە یەکێک لە پش...
27/10/2026

⚡ بۆچی هەندێک کارگە بانکی کەپاسیتەری (Capacitor Bank) هەیە، بەڵام هێشتا پاوەر فاکتەری (Power Factor) نزمە؟

لە یەکێک لە پشکنینە کارەباییەکانماندا، ئەم جیاوازییەمان تۆمار کرد:

🔹 لە لای LV: پاوەر فاکتەر ≈ 0.90
🔹 لە لای MV: پاوەر فاکتەر ≈ 0.60

بوونی بانکی کەپاسیتەر بە تەنها مانای ئەوە نییە کە پاوەر فاکتەر لە سەرچاوەی کارەبا باشە.

هۆکارە ئەگەرییەکان:
✅ شوێنی هەڵەی CT ـی کۆنترۆڵەری APFC
✅ ڕێکخستنی نادروستی کۆنترۆڵەر
✅ کاریگەری سیستەمی سۆلار و بارەکانی کارگە
✅ پێداویستی توانی کاردانەوەیی (Reactive Power) ـی ترانسفۆرمەر

📊 پێش ئەوەی کەپاسیتەری زیاتر دابنێیت، پێویستە هۆکاری ڕاستەقینە بە پێوانەکردن دیاری بکرێت.

ئەمە نموونەیەکی ڕاستەقینەیە کە Grid Code ـی هەڵە دەتوانێت بەرهەمی سولار کەم بکاتەوە.لەو سیستەمەدا UK Grid Code هەڵبژێردر...
06/10/2026

ئەمە نموونەیەکی ڕاستەقینەیە کە Grid Code ـی هەڵە دەتوانێت بەرهەمی سولار کەم بکاتەوە.

لەو سیستەمەدا UK Grid Code هەڵبژێردرابوو، و کاتێک فریکوێنسی تۆڕ لە 50.4 Hz بەرزتر بوو، ئینڤێرتەر دەستی کرد بە کەمکردنەوەی Active Power.

لە وێنەکەدا فریکوێنسی گەیشتووە بە 50.74 Hz و بەرهەمی ئینڤێرتەر دابەزیوە.

بۆیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، تەنها ئەوەی ئینڤێرتەر کار بکات بەس نییە.
Grid Code ـی دروست دەبێت هەڵبژێردرێت، چونکە دەتوانێت ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرهەمی کارەبا هەبێت.

🔧 جیاوازی نێوان VFD ـی باش و VFD ـی خراپ چییە؟ و بۆچی VFD دەسووتێت یان خراپ دەبێت؟هەموو VFD ـێک تەنها بە ناوی براند و نر...
25/09/2026

🔧 جیاوازی نێوان VFD ـی باش و VFD ـی خراپ چییە؟ و بۆچی VFD دەسووتێت یان خراپ دەبێت؟

هەموو VFD ـێک تەنها بە ناوی براند و نرخەکەی هەڵسەنگاندن ناکرێت. VFD ـی باش دیزاینێکی باشی هەیە، IGBT/MOSFET و capacitor ـی کوالێتی باش بەکاردێنێت، سیستەمی cooling ـی باشی هەیە و پاراستنی دروستی بۆ Overcurrent, Overvoltage, Undervoltage و Overtemperature هەیە.

بەڵام تەنانەت باشترین VFD ـیش ئەگەر بە شێوەی هەڵە دامەزرابێت، دەتوانێت زوو خراب بێت.

هۆکارە سەرەکییەکانی خراببوونی VFD بریتین لە:

* گەرمای زۆر و ventilation ـی خراپ
* تۆز، نەم و پیسبوونی ناو panel
* Voltage surge و transient
* کارەبای ناجێگیر یان generator ـی ناجێگیر
* هەڵە لە sizing و کارکردن لەسەر overload
* کێشەی motor یان motor cable
* Grounding ـی خراپ
* Loose connection و گەرمبوونی terminal
* Parameter ـی هەڵە
* acceleration/deceleration ـی نادروست
* Harmonics و power quality ـی خراپ
* کۆنبوونی DC-link capacitor و cooling fan

⚠️ گرنگترین خاڵ ئەوەیە:

وەستا دەتوانێت VFD ـە سووتاوەکە بگۆڕێت، بەڵام ئەندازیار دەبێت بزانێت بۆچی سووتاوە.

پێش گۆڕینی VFD دەبێت ئەمانە بپشکنرێن:

Input Voltage → Current → Harmonics → Grounding → Motor → Cable → Temperature → Parameters → Cooling → Fault History

ئەگەر تەنها VFD ـەکە بگۆڕیت و هۆکاری سەرەکی نەدۆزیتەوە، ئەوا VFD ـی نوێش لەوانەیە دووبارە بە هەمان شێوە بسووتێت.

Engineering = Measurement + Diagnosis + Solution
نەک تەنها Guessing + Replacement.

🔥 بۆچی UPS یان ئامێرە کارەباییەکان دەسووتێن؟سووتانی UPS هەمیشە واتای ئەوە نییە کە تەنها UPS ـەکە خراپ بووە. زۆرجار کێشەک...
25/09/2026

🔥 بۆچی UPS یان ئامێرە کارەباییەکان دەسووتێن؟

سووتانی UPS هەمیشە واتای ئەوە نییە کە تەنها UPS ـەکە خراپ بووە. زۆرجار کێشەکە لە سیستەمی کارەبایی دەوروبەری ئامێرەکە دەست پێدەکات.

ئەگەر سیستەمی کارەبا بە شێوەی دروست دیزاین، دامەزراندن و پاراستن نەکرابێت، ئەم کێشانە دەتوانن دروست ببن:

⚡ بەستەری شل یان خراپ
⚡ کێبلی بچووک بۆ باری زۆر
⚡ Overload یان بارکردنی زیاد
⚡ Earthing ـی خراپ
⚡ Breaker یان Protection ـی نادروست
⚡ نایەکسانی بار لە نێوان فازەکان
⚡ Voltage ـی نائارام
⚡ Harmonics ـی بەرز
⚡ گۆڕینی نادروست لە نێوان Generator و کارەبای نیشتمانی
⚡ گەرمبوونی زیاد لە تابڵۆ و Connection ـەکان

بە تێپەڕبوونی کات، ئەم کێشانە دەتوانن ببنە هۆی:

🔥 سووتانی UPS یان Inverter
🔥 تووانەوە و سووتانی کێبل و Terminal
🔥 Trip کردنی Breaker
🔥 زیانگەیشتن بە Battery و Electronic boards
🔥 وەستانی هێڵی بەرهەمهێنان
🔥 و لە خراپترین حاڵەتدا، ئاگرکەوتنەوەی کارەبایی

بۆ کارگە، نەخۆشخانە، هوتێل، ئۆفیس و بینای بازرگانی، تەنها کڕینی ئامێری گران‌بەها بەس نییە.

سیستەمی کارەباکە خۆی دەبێت بە دروستی دیزاین، پشکنین، تاقیکردنەوە و Maintenance بکرێت.

پشکنینی دروست دەبێت ئەمانە بگرێتەوە:

• قەبارەی Cable و Breaker
• Connection ـە شل و گەرمەکان
• Voltage و Current Balance
• Power Quality و Harmonics
• Earthing و Protection
• باری UPS و دۆخی Battery
• Generator/Grid Switching
• Thermal Inspection ـی تابڵۆ و ئامێرەکان

⚠️ کێشەیەکی بچووکی کارەبایی ئەگەر بە کات نەدۆزرێتەوە، دەتوانێت ببێتە زیانێکی زۆر گەورە و گران.

پاراستنی سیستەمی کارەبا پێش سووتانی ئامێر دەست پێدەکات — بە Engineering، Testing و Preventive Maintenance ـی دروست.

01/09/2026

بریکرەکە بەردەوام تریپ دەکات؟ ⚡

تەنها گۆڕینی بریکر هەمیشە چارەسەر نییە؛ چونکە لەوانەیە هۆکارە ڕاستەقینەکە ئەمانە بن:

• بارێکی زۆر
• کۆنێکشنی شل یان گەرمبوو
• کێشەی کەیبڵ
• نابەرامبەری بار لە نێوان فازەکان

بریکر زۆرجار خۆی کێشەکە نییە؛ تەنها ئاگادارت دەکاتەوە کە کێشەیەک هەیە.

پێش گۆڕینی پارچە، پێوانە و پشکنینی دروست بکە و هۆکاری ڕاستەقینە بدۆزەرەوە.

بۆ پشکنینی کارەبای کارگە و دۆزینەوەی هۆکاری تریپکردن، پەیوەندیمان پێوە بکەن.

#کارگە

27/06/2026

لەوانەیە کێشەکە لە برێکەرەکە نەبێت.بەڵام مۆتۆرەکە سوتا. ٤٠ کرێکار بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر بێکار وەستان.
بەڕێوەبەرەکە لەم مانگەدا سێ جار سێرکت برێکەرەکەی گۆڕی. بەڵام کێشەکە لە برێکەرەکەدا نەبوو، بەڵکو لە دابەزینی لەناکاوی ڤۆڵتیەدا (Voltage Sag) بوو.
من ئەو گرفتانە دەبینم کە لە چاوی ئاسایی شاراوەن.
WhatsApp: 0770 225 5577

ئەندازیاری گۆڕەری وزە لە کۆمپانیای DEIF، دانیمارک 🇩🇰 ماستەر/ئەندازیاری ئەلیکترۆنیک - کۆنترۆڵ/ زانکۆی (SDU) 🇩🇰 بەکالۆریۆس/ئەندازیاری کارەبا - زانکۆی دێبرێسێن، هەنگاریا.کاردەکەین لەبواری دیزاین، تاقیکردنەوە (Testing) و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا

⚡️ چۆن جۆری گونجاوی سێرکت بریکەر (MCB) بۆ ماڵ یان کارگە هەڵدەبژێریت؟ ⚡️بۆ هەڵبژاردنی دروستی سێرکت بریکەر (Miniature Circ...
25/06/2026

⚡️ چۆن جۆری گونجاوی سێرکت بریکەر (MCB) بۆ ماڵ یان کارگە هەڵدەبژێریت؟ ⚡️

بۆ هەڵبژاردنی دروستی سێرکت بریکەر (Miniature Circuit Breaker)، پێویستە سەیری جۆری بارەکە (Load) بکەیت. ئەو پیتانەی لەسەر سێرکتەکە نووسراون (B، C، یان D) گوزارشت لە خێرایی و کاتی کوژانەوە (Tripping Characteristic) دەکەن. واتە دیاری دەکەن کە سێرکتەکە چەند گەورەبوونی تەزوو (Inrush Current) لە کاتی داگیرساندنی ئامێرەکاندا قبوڵ دەکات پێش ئەوەی بکوژێتەوە.

لێرەدا جیاوازی نێوانیان بە ڕوونی ڕوون کراوەتەوە:

📌 ١. جۆری Type B (بۆ ماڵان و ئامێری هەستیار)
🔹 سنووری کوژانەوە: (3 تا 5) هێندەی تەزووی دیاریکراو (In).
🔹 تایبەتمەندی: ئەم جۆرە زۆر هەستیارە و بە کەمترین بەرزبوونەوەی تەزوو دەکوژێتەوە. بۆ پاراستنی وایەرکێشی ئاسایی ماڵان گونجاوە کە بازدانی گەورەی تەزوویان تێدا نییە.
🔹 بەکارهێنان: هیتەری کارەبایی، گڵۆپی ئاسایی، و پلاکەکانی ناوماڵ (بارە بەرگرییەکان - Resistive).

📌 ٢. جۆری Type C (بۆ بازرگانی و بارە حەساییەکان - Inductive)
🔹 سنووری کوژانەوە: (5 تا 10) هێندەی تەزووی دیاریکراو (In).
🔹 تایبەتمەندی: دەتوانێت بەرگەی بازدانی مامناوەندی تەزوو بگرێت بەبێ ئەوەی بە هەڵە بکوژێتەوە (Nuisance Tripping). ڕێگا بەو بەرزبوونەوە کاتییە دەدات کە لە کاتی ستارتکردنی مۆتۆر یان سپلیتدا دروست دەبێت.
🔹 بەکارهێنان: سپلیت و ئامێری فێنککەرەوە، پەمپی ئاو، پانکەی گەورە، و درایڤەرەکانی LEDی گەورە.

📌 ٣. جۆری Type D (بۆ پیشەسازی قورس و ئامێری گەورە)
🔹 سنووری کوژانەوە: (10 تا 20) هێندەی تەزووی دیاریکراو (In).
🔹 تایبەتمەندی: کەمترین هەستیاری هەیە. بۆ ئەوە دروستکراوە کە بەرگەی بازدانی زۆر گەورەی تەزوو (Inrush Current) بگرێت لە ساتەوەختی داگیرساندنی ئامێرە زەبەلاحەکاندا.
🔹 بەکارهێنان: مۆتۆرە سێ فێزە گەورەکان، محاویلەی قورس (Transformers)، سیستەمی UPS، ئامێری جۆشکاری پیشەسازی، و ئامێری تیشکی X-ray.

⚠️ یاسای سەرەکی بۆ بڕیاردان:
تەنها بۆ ئەوەی سێرکتەکە لە کاتی ستارتکردندا نەکوژێتەوە، نابێت ڕاستەوخۆ جۆری Type D دابنێیت! چونکە ئەمە ئاستی سەلامەتی بۆ وایەر و ئامێرەکان کەم دەکاتەوە و لە کاتی شۆرتدا درەنگ دەکوژێتەوە. هەمیشە نزمترین جۆر هەڵبژێره کە بتوانێت تەنها بەرگەی تەزووی دەستپێکردنی (Startup) ئامێرەکە بگرێت.

#کارەبا

⚡️ ئایا دەزانیت "هاوکۆڵەی توانای نزم" (Low Power Factor) چۆن زیانی دارایی و تەکنیکی بە کارگەکەت دەگەیەنێت؟زۆربەی بەکارهێ...
21/06/2026

⚡️ ئایا دەزانیت "هاوکۆڵەی توانای نزم" (Low Power Factor) چۆن زیانی دارایی و تەکنیکی بە کارگەکەت دەگەیەنێت؟
زۆربەی بەکارهێنەرانی کارەبا تەنیا سەرنج دەخەنە سەر بڕی بەکارهێنانی کارەبا بە کیلۆوات (kW)، بەڵام فەرامۆشکردنی Power Factor (PF) وەک ئەوە وایە پارە بە با بدەیت!
🔴 زیانەکانی خراپیی Power Factor چیین؟
1. غەرامە و تێچووی زیادە: کۆمپانیاکانی دابەشکردنی کارەبا غەرامەی قورس دەخەنە سەر ئەو پیشەسازییانەی کە PF یان نزمە (کەمترە لە 0.90)، چونکە فشارێکی زۆر دەخەنە سەر تۆڕەکە.
2. بەفیڕۆچوونی وزە و گەرمبوونی کێبڵەکان: تەزووی زیادە (Current) بە کێبڵ و ترانسفۆرمەرەکاندا تێپەڕ دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کورتکردنەوەی تەمەنی ئامێرەکانت.
3. دابەزینی ڤۆڵتیە (Voltage Sags): دەبێتە هۆی تێکچوونی کارکردنی ئامێرە هەستیارەکان و ڕاوەستانی هێڵەکانی بەرهەمهێنان، کە هەر ڕاوەستانێک هەزاران دۆلار زیانتان پێدەگەیەنێت.
🟢 سوودەکانی چاککردنی Power Factor:
• کەمکردنەوەی ڕاستەوخۆی پسوولەی کارەبا و نەمانی غەرامە.
• ڕەخساندنی توانای زیادە (Capacity) لە ترانسفۆرمەر و کێبڵەکانتدا بەبێ پێویستی بە کڕینی ئامێری نوێ.
• سەقامگیربوونی ڤۆڵتیە و پاراستنی بزوێنەرەکان (Motors) لە سووتان.
🔍 بۆچی پێویستە پشکنین (Testing) بکەیت؟
تۆ ناتوانیت کێشەیەک چارەسەر بکەیت ئەگەر بە دروستی نەیپێویت! سیستەمی کارەبای کارگەکان بەهۆی ئامێرە نوێیەکان و VFDـکانەوە تووشی شێواندنی شەپۆلەکان (Harmonics) دەبن. دانانی سەرەڕۆیانەی کەپەسیتەر (Capacitor) بەبێ پشکنینی زانستی، ڕەنگە کارەسات دروست بکات و ببێتە هۆی تەقینی بەشەکان

چۆن دانیمارک بووە پێشەنگ لە وزەی نوێبووەوە؟ 🇩🇰🌱دانیمارک یەکێکە لە پێشەنگە جیهانییەکان لە گۆڕینی سیستەمی وزە بۆ سەرچاوە پ...
13/06/2026

چۆن دانیمارک بووە پێشەنگ لە وزەی نوێبووەوە؟ 🇩🇰🌱

دانیمارک یەکێکە لە پێشەنگە جیهانییەکان لە گۆڕینی سیستەمی وزە بۆ سەرچاوە پاکەکان، بە جۆرێک کە ئەمڕۆ نزیکەی سەدا پەنجای تەواوی وزەی بەکارهاتوو لە وڵاتەکەدا لە سەرچاوەی نوێبووەوەوە دێت.

بڕبڕەی پشتی سەرەکیی ئەم سەرکەوتنە وزەی بایە، کە بە تەنیا زیاتر لە سەدا پەنجای تۆڕی کارەبای نیشتمانی دابین دەکات! هاوتەریب لەگەڵ ئەمەشدا، سیستەمی گەرمکەرەوەی ناوچەیی (District Heating) ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە لە لابردنی خەڵوز و جێگرتنەوەی بە وزەی سەوز.

ئامانجی داهاتووی دانیمارک زۆر ڕوونە: دەیەوێت تا ساڵی ٢٠٥٠ تەواوی کەرتەکانی گواستنەوە و پیشەسازی بکاتە دۆستی ژینگە و بە تەواوی پشت بە وزەی پاک ببەستێت.
لە وێنەکەدا: پڕۆسەی دروستکردنی گۆڕەرە فرە-ئاستەکان (Multilevel Inverters ) دەبینن کە توانای یەک مێگاواتیان (1MW) هەیە و بۆ گۆڕینی کارەبای DC بۆ AC لە کێڵگەکانی وزەی بادا بەکاردێن.

ئەم ئامێرانە دڵ و مێشکی سیستەمەکەن؛ چونکە وزەی بەرهەمهاتووی با ڕێکدەخەن و هاوتەریبی دەکەن لەگەڵ فریکوێنسی و ڤۆڵتییەی تۆڕی کارەبا.

🛠️ جیاوازی نێوان کاری سەرپێیی و کاری ئەندازیاری ڕاستەقینە!
07/06/2026

🛠️ جیاوازی نێوان کاری سەرپێیی و کاری ئەندازیاری ڕاستەقینە!

Address

Sulaimani
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hazhan Aras posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share