10/09/2026
پاککەرەوەی ناوی بزوێنەر (Engine Flush)
بەرهەمێکی پێشکەوتوو و تەواو بێ زیانە بۆ بزوێنەری بەنزین و گازوایل. سەرجەم ئەو کاربۆن و چەوری و ڕۆنە سوتاوانەی بە دیواری ناوەوە و ڕێڕەوەکانی بزوێنەردا نیشتون، بە شێوەیەکی بنەڕەتی پاک دەکاتەوە.
سوودەکانی بەرهەم
ئەم پاککەرەوەیە بە شێوەیەکی سەرەکی کێشەی کەمیی پەستانی ڕۆن چارەسەر دەکات (کەمیی پەستان کاتێک ڕوودەدات کە ڕێڕەو و کونیلەکانی ڕۆن بەهۆی سوتاوی و پیسیەوە تەسک دەبنەوە و ڕۆن بە باشی ناگاتە بەشەکان). بە خاوێنکردنەوەی تەواوی ڕێڕەوەکان، پەستانی ڕۆن دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و ئەو دەنگە بێزارکەرانەی بەهۆی کەمیی پەستانەوە دروست بوون نامێنن.
* پاککردنەوەی بنەڕەتیی ناو بزوێنەر و کرانەوەی سەرجەم ڕێڕەوەکانی ڕۆن
* چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری کەمکردنی ڕۆن لە ڕێگای پاککردنەوە و نەهێشتنی گرتنی ڕینگەکان
* نەمانی دەنگی VVT (دیجیتاڵەکان) ئەگەر بەهۆی کەمیی گەیشتنی ڕۆنەوە بێت
* نەمانی دەنگی زنجیر ئەگەر هۆکارەکەی کەمیی پەستانی ڕۆن بێت
* نەمانی دەنگی بتڵەکان (Valve lifter ) ئەگەر بەهۆی کەمیی ڕۆنەوە بێت
> ئەم بەرهەمە تەنها ڕێڕەوی ڕۆن پاک دەکاتەوە و تایبەتە بە چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە بەهۆی پیسبوونی ناو بزوێنەرەوە دروست بوون.
>
شێوازی بەکارهێنان
ئەم گیراوەیە پێش گۆڕینی ڕۆن، راستەوخۆ دەکرێتە ناو ڕۆنی کۆنەوە:
* ڕێژەی بەکارهێنان: هەر بتڵێک (320 مل) بۆ 2 لیتر ڕۆنە.
* بزوێنەری 4 لیتر = 2 بتڵ
* بزوێنەری 6 لیتر = 3 بتڵ
(ئەگەر پیسیەکە زۆر بوو و بە شێوەی قوڕ نیشتبوو، پێویستە بڕێکی زیاتری تێبکرێت).
* پێش تێکردن: بە ئەندازەی بڕی ئەو گیراوەیەی تێی دەکەیت، پێویستە هەمان بڕ لە ڕۆنی بزوێنەرەکە کەم بکەیتەوە تاکو ڕۆنەکە زیاد نەکات.
* شێوازی کارپێکردن:
* ئۆتۆمبێلەکە بە وەستاوی بۆ ماوەی 2 بۆ 4 کاتژمێر کار دەکات.
* لەو ماوەیەدا، هەموو 30 خولەک جارێک، خێرایی بزوێنەر (RPM) بۆ ماوەی 5 خولەک لەسەر 3,000 ڕابگرە.
* دوای 2 کاتژمێری یەکەم، سەیری ناوی بزوێنەر بکە؛ ئەگەر پاک ببوەوە، ڕۆن و فلتەرەکە بگۆڕە.
* ئەگەر بە تەواوی پاک نەبۆیەوە، بەردەوام بە بۆ کاتژمێری سێیەم یان چوارەم تا بە تەواوی خاوێن دەبێتەوە.
ئاگادارییەکی گرنگ
بۆ ئەوەی گیراوەکە کاریگەری تەواوی هەبێت و هەموو کاربۆن و سوتاوی ڕۆنەکە بتوێنێتەوە، پێویستی بە گەرمی پێویست و کارکردنی بەردەوام هەیە. لەبەر ئەوە، نابێت بە هیچ جۆرێک لە ماوەی ئەو 2 بۆ 4 کاتژمێرەدا بزوێنەر بکوژێندرێتەوە تا پرۆسەکە بە تەواوی کۆتایی دێت.
* نرخ: هەر بتڵێک تەنها 30,000 دینار (بە گەرەنتی پاککردنەوە)
* گەیاندن: بۆ هەموو شوێنێک بەردەستە
* پەیوەندی و واتساپ: 07501389855
Send a message to learn more