22/08/2026
ڕێگاکانی چاودێری و خزمەتگوزاری سادەی چاپکەر
شوێنی گونجاو: چاپکەرەکە لە شوێنێکی پاک و وشک دابنێ، دوور لە تیشکی خۆر و گەرمی زۆر (پلەی گەرمی گونجاو 15-30 پلەیە).
بەکارهێنانی مەرەکەبی ڕەسەن: هەمیشە مەرەکەبی کوالێتی بەرز بەکاربهێنە بۆ ئەوەی کوالێتی چاپکردن باشتر بێت و سەرەکان (Heads) نەگیرێن.
بەردەوامی لە بەکارهێنان: هەوڵ بدە هەفتەی جارێک چاپکەرەکە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی مەرەکەب لەناو سەرەکاندا وشک نەبێتەوە.
کاغەزی گونجاو: کاغەزی کوالێتی باش بەکاربهێنە کە بۆ جۆری چاپکەرەکەت گونجاو بێت بۆ ئەوەی کاغەزەکە لەناو چاپکەرەکەدا نەمێنێتەوە.
پاککردنەوەی سەرەکان: کاتێک هەست دەکیت کوالێتی چاپکردن وەک پێویست نییە، لە ڕێگەی مینیوی چاپکەرەکەوە (Maintenance) بەشی پاککردنەوەی سەرەکان (Head Cleaning) بەکاربهێنە.
پاککردنەوەی دەرەوە: بە پارچە پەڕۆیەکی نەرم و وشک تۆز و خۆڵی سەر چاپکەرەکە پاک بکەرەوە.
پاراستنی تانکی مەرەکەب: دڵنیابە لەوەی تانکی مەرەکەبەکان هەمیشە پڕن و ڕێگە مەدە هەوایان تێبچێت.
کاغەزی تایبەت: بۆ وێنە و کارە تایبەتەکان، کاغەزی فۆتۆ (Photo Paper) بەکاربهێنە بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام. #أربيل #كانون #نصائح #نصائح #عراق #كوردستان #أحبار #طابعة #طابعات #العراق #كمبيوتر