10/01/2026
سیگریگەیشن چیە ؟
سیگریگەیشن - Segregation : بریتیە لە جیابوونەوەی پێکهاتەکانی کۆنکریت (چەو و لم سیمینت و ئاو) بە تایبەتی جیابوونەوەی چەوەکە لە لم و سیمێنتەکە ئەمەش کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر توانا و هێزی کۆنکرێتەکە دوای ووشک بوونەوەی.
جۆرەکانی سیگریگەیشن :
1. بریتیە لە جیابوونەوەی پێکهاتە گەورەکانی کۆنکریت وەکو چەو (Coarse Particle) لە پێکهێنە قەبارە بچوکەکان وەکو لم و سیمێنتەکە ئەمەش کاتێک روودەدات کە کۆنکرێتەکە ڕێژەیەکی کەم ئاوی تێدا بێت واتە (too dry mixes)
2. ئەم جۆرە سیگریگەیشنە بەزۆری لە کۆنکرێتی زۆر تەڕ (too wet concrete)دا دروستدەبێ بە تایبەت سیمێنت و ئاوەکە جیادەبێتەوە لە چەو و لمەکە ئەمەش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر کۆنکرێتەکە
3. جیابوونەوەی تەنها ئاوی ناو کۆنکرێتەکە لە پێکهێنەکانی تر ئەمەش ناونراوە (Bleeding)
زیانەکانی سیگریگەیشن چیە ؟
1. دەبێتە هۆی دروست بوونی ڕوویەکی ناڕێک و زبر لە کۆنکرێتەکەدا
2. لاواز بوونی کۆنکرێتەکە لەو شوێنانەدا
3. تێپەڕبوونی ئاو و شێ بۆ ناو کۆنکرێتەکە و زیان گەیاندن بە شیشەکان
4.ئەو بۆندە لاواز دەکات کە لە بەینی کۆنکریت و شیشی تصلیح هەیە
چارەسەری سیگریگەیشن چیە ؟
1. ئەگەر سێگریگەیشنەکە بە بڕێکی کەم بوو وە دڵنیا بوویت لەوەی نابێتە هۆی لاواز بوونی هەیکەلی بیناکە بە گشتی و ئەو ئیلیمێنتەی سێگریگەیشنەکە تیایدا ڕوویداوە ئەوا دەکرێت بە کەرەستەی تایبەت بەو مەبەستە دووبارە ڕووپۆش بکرێت و بە تەواوەتی ڕێگری بکرێت لە تێپەڕبوونی ئاو بۆ ناو ئەو بەشە زەرەرمەندە
2. ئەگەر سێگریگەیشنەکە بە بڕێکی زۆر بوو ، پاش ڕاوێژ کردن بە ئەندازیاری شارەزا ؛ بڕیار لەسەر لابردنی تەواوی ئەو ئیلیمێنتە
دەدرێت و ئەو بەشە دەڕوخێندرێت و دووبارە دروست دەکرێتەوە
“چارەسەرە باوەکانی ACI” لە پڕاکتیکیدا
نموونەی کێشەکان و چارەسەرەکانی بنەمادار بە ACI:
جیاکردنەوەی کۆنکرێت•
١- سنوورەکانی دیزاینی تێکەڵەی ACI، لەرزینێکی دروست، و ڕێژەی دروستی ئاو-چیمەنتۆ پەیڕەو بکە.
کۆنکرێتی بەهێزی کەم•
٢- پێداویستیەکانی تێکەڵەی ACI 318، ساڕێژکردنی دروست، و تاقیکردنەوەی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی بەکاربهێنە.
درز کەوتن•
٣- ڕێنماییەکانی ACI بەکاربهێنە لەسەر دووری بەهێزکردن، کۆنترۆڵکردنی بچووکبوونەوە، و شێوازەکانی ساڕێژکردن.
کێشەکانی مانەوە (سولفاتەکان، بەستن-تواندنەوە)•
٤- پێشنیارەکانی ACI بەکاربهێنە سەبارەت بە وەرگرتنی هەوا و جۆری چیمەنتۆ.