M&N Arch Design

M&N Arch Design At M&N Arch Design, we aim to create stylish and functional modern houses that fit our clients' needs and tastes.

We focus on innovative design and quality construction to bring your dream home to life.

بەپێی کۆدی پەیمانگای کۆنکرێتی ئەمریکی ACI, ئەندازەی ئەستوری داپۆشەری کۆنکرێتی بەم شێوەیە دیاریدەکرێت.
27/12/2025

بەپێی کۆدی پەیمانگای کۆنکرێتی ئەمریکی ACI, ئەندازەی ئەستوری داپۆشەری کۆنکرێتی بەم شێوەیە دیاریدەکرێت.

 #پرسیارووەڵام5.    هێڵی شەمەندەفەر لەسەر بنەمای ـــــــــــــــ دیزاین دەکرێت.a.    درێژیb.    قورساییc.     پانەبڕگەd....
31/07/2025

#پرسیارووەڵام
5. هێڵی شەمەندەفەر لەسەر بنەمای ـــــــــــــــ دیزاین دەکرێت.
a. درێژی
b. قورسایی
c. پانەبڕگە
d. قورسایی لە یەکەیەکی درێژی

بناغەی لەیەکنزیکی لێکدابڕاو:ئایا بناغە لەیەکدی نزیک بن باشترە.، یان نێوانیان هەبێت؟!لە جیهانی کەتوار(واقع)دا، دووری نێوا...
31/07/2025

بناغەی لەیەکنزیکی لێکدابڕاو:

ئایا بناغە لەیەکدی نزیک بن باشترە.، یان نێوانیان هەبێت؟!

لە جیهانی کەتوار(واقع)دا، دووری نێوان بناغەکان بەزۆری ناگەڕێتەوە بۆ ئەندازیاری جیۆتەکنیک، بەڵکو بەندە لەسەر دووری پایە و هەڵگرەکان، کە لە ڕوانگەی پێکهاتە (سترەکچەر)یی و تەلارسازیەوە دیاریدەکرێت.

کاتێک بناغەکان دوور بن لە یەکتر، دوو شت ڕوودەدات:

١. توانای هەڵگرتن (Bearing Capacity) زیاد دەکات.
بەهۆی بەیەکداچوونی فشار(سترێس)ی بناغەکان و کاریگەری قەتیسکردنی خاکەکە، توانای هەڵگرتن بەرز دەبێتەوە.
زۆر بە کەمی ئەم فاکتەرە هەژمێر دەکەین، لە کاتی دیزاین کردندا، زیاتر دەبێتە خاڵێکی خۆپارێزی بناغەکە و بە نەبوو دایدەنێین.

٢. داچوون زیاد دەکات
ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە نامانەوێت.
کاتێک بناغەکان زۆر نزیک دەبن، فشاری بناغەکان بەیەکدادەچن، بەیەکەوە ناوچەیەکی فراوانتری کاریگەری دروست دەکەن، کە ئەمەش سەردەکێشێت، بۆ داچوونێکی گەورەتر، بەتایبەت لە خاکی پەستۆکراو (Compressible soil)، هەر لەبەر ئەمە، لە کاتی شیکاری داچووندا، دەبێت هەژمارکاریەکە بچێتە قۆناغی دوای تاک بناغەوە، ئەندازە و فاکتەری هەموو بناغەکان هەژمار بکرێت.

لە Ahmed ElMouchi, Ph.D., P.Eng. وەرگیراوە و کوردێنراوە.
https://www.linkedin.com/posts/ahmed-elmouchi_closely-spaced-footings-one-of-the-common-activity-7356330305869238272-ieap?utm_source=share&utm_medium=member_desktop&rcm=ACoAACmMT1sBJPDtgBYdDaRwcQo2SUcONH02wks

30/07/2025

بۆچی پانە بڕگەی سەرە مەنهۆڵەکان، زیاتر بە بازنەیی دروست دەکرێن؟

لەم ڤیدیۆیەدا، دەتوانیت وەڵام وەربگریت

لە کاتی دیزاینکردن و ڕێکخستنی ڕێگاوباندا، بەشێکی گرنگی کارەکان بریتین لە ڕووپێوی، ڕووپێوی ڕێکسخستنی ڕێگاوبانەکان، بە چوا...
30/07/2025

لە کاتی دیزاینکردن و ڕێکخستنی ڕێگاوباندا، بەشێکی گرنگی کارەکان بریتین لە ڕووپێوی، ڕووپێوی ڕێکسخستنی ڕێگاوبانەکان، بە چوار قۆناغی بەدوایەکداهاتوودا تێپەڕ دەبێت، کە بریتین لەم هەنگاوانەی خوارەوە:-

1. لێکۆلێنەوە و وردبوونەوە لە نەخشە: ڕوانینی نەخشەی تۆپۆگرافی ناوچەکە و دیاریکردنی ڕووبار و بەربەست و شاخ و بەرزایی و هەموو ئەو فیچەرانەی دەبنە بەربەست، لەبەردەم ڕێڕەوی ڕێگاکە.

2. لێکۆڵینەوەی مەیدانی: پاش بەدەستهێنانی زانیاری سەر نەخشەکان، دێیت ئەوەی لە نەخشە سەیرت کردووە و، بڕیاڕت لەسەری داوە، لە مەیدانی کارەکەدا دەیسەلمێنیت، کۆکردنەوەی هەر زانیاریەک کە کاریگەری هەیە لەسەر ڕێکخستن و ڕێڕەوی ڕێگاکە.

3. ڕووپێوی سەرەتایی: لێرەوە بەدواداچوونی ورد لە زەوی ناوچەکەدا دەستپێدەکات، بژاردە جیاوازەکانی ڕێڕەو و شێوازی ڕێگاکە دروست دەکرێت، لە ئەمەوە دەرخستە و تێچوو، بۆ هەریەک لە بژاردەکان ئامادە دەکرێن، تا ئەوەی بڕیاڕێکی دروست لەبارەیەوە بدرێت.

4.ڕووپێوی ورد و کۆتایی: کۆتا قۆناغی پێش بونیادنانە، ،لێرەدا بەوردی ئاست و دووری و فیچەر و خاکەکە ناساندنی بۆ دەکرێت، نەخشە و سێتی کۆتایی دروست دەکرێت، ئامادەکاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردن.

Map Study → Reconnaissance → Preliminary Survey → Detailed Survey

سوێری خاک و توانای گەیاندنی کارەباییفاکتەرێک هەیە پێی دەوترێت (توانای گەیاندنی کارەبایی - Electrical Conductivity) بە یە...
29/07/2025

سوێری خاک و توانای گەیاندنی کارەبایی

فاکتەرێک هەیە پێی دەوترێت (توانای گەیاندنی کارەبایی - Electrical Conductivity) بە یەکەی ( micro mhos/cm) دەپێورێت، ئاماژە بە خوێی تواوە دەکات لە ناو ئاودا، ئەمە فاکتەرێکی زۆر گرنگە لە بواری کشتوکاڵدا، چونکە بەرزی ڕێژەی خوێ لە خاکدا، زیانی هەیە بۆ خاک و بەرهەمە کشتوکاڵیەکە.

گەر توانای گەیاندنی کارەبایی کەمتر بوو لە 250، سوێری نزمە و ئەوا نموونەییە بۆ کشتوکاڵ.

گەر توانای گەیاندنی کارەبایی، لە نێوان 250-750 بوو، سوێری مامناوەندە و بۆ زۆرێک لە ڕووەکەکان گونجاوە.

گەر توانای گەیاندنی کارەبایی، لە نێوان 750-2250بوو، سوێری بەرزە و بۆ زۆرێک لە ڕووەکەکان ناگونجێت، پێویستی بە ئاودێری ورد هەیە، لەوانەیە خاکەکە شیبکاتەوە و بێکەڵک بێت.

گەر توانای گەیاندنی کارەبایی، لە 2250 بەرزتر بوو، سوێری زۆر بەرزە و بۆ زۆرێک لە ڕووەکەکان ناگونجێت، تەنها لە حاڵەتی تایبەتدا سەرکەوتوو دەبێت، ئەگەری زۆرە خاکەکە خراپ بکات و بەرهەمە لاواز بکات.

28/07/2025

#پرسیارووەڵام
1. (Pascal – Second) یەکەیە بۆ:
a. پەستان - Pressure.
b. لینجی جوڵەیی - Kinematic viscosity .
c. لینجی داینامیکی - Dynamic viscosity .
d. ڕووکارە گرژی - Surface Tension .

گەر چەمکێکی گونجاوتر، بۆ ئەو وشە زانستیانە دەزانیت، ئەوا فێرمان بکە 👏

کارێکی ڕێک و ناوازە، لەبەر قورسی شیشەکان، جەگی ڕاگریان بۆ داناوە
29/11/2024

کارێکی ڕێک و ناوازە، لەبەر قورسی شیشەکان، جەگی ڕاگریان بۆ داناوە

26/11/2024

Lateral Torsional Buckling (LTB): گرفتێکی گەورەیە لە I - Section, کاتێک قورسایی دەخرێتە سەر بەشی سەرەوەی سێکشنەکە (واتە بەشی کۆمپرێشنی سەرەوە)، بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ئەم ڕێگایانە دەکرینە بەر:-

1. دانانی برەیسینگ بۆ کۆمپرێشن، وەکو دانانی گۆشە بۆ تەنیشتەکان بە درێژایی بیمەکە.

2. زیادکردنی سەختی بیمەکە، ئەویش بە زیادکردنی ئەستوری فلەنجەکان یان پانیەکەی.

3. کەمکردنەوەی سپان، زیادکردنی سەپپۆرت.

چی ترت پێباشە؟

   #قطروڵاتی قەتەڕ بە پێشەنگ دادەنرێت، لە گۆڕینی ڕەنگی ڕێگاوبان بۆ شین، ئەمەش باشتر پارێزگاری لە گەرمی و وزە دەکات، هەرو...
26/11/2024

#قطر

وڵاتی قەتەڕ بە پێشەنگ دادەنرێت، لە گۆڕینی ڕەنگی ڕێگاوبان بۆ شین، ئەمەش باشتر پارێزگاری لە گەرمی و وزە دەکات، هەروەها ڕووناکیەکی زیاتر دەبەخشێت بە شەقامەکە لە شەودا.

چ شتێکی نوێ لە بواری ڕێگاوباندا دەزانیت بەشداری پێبکەیت لەگەڵماندا؟

25/11/2024

تاوەرەکەی جددە کە بەرزیەکەی لە ١٠٠٠م زیاتر دەبێت، دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٨ ز، بەتەواوی تەواوببێت !

دەستپێکی کارێکی نوێ. . . .  سەرپەرشتی کردنی بینایەکی نیشتەجێبوون، کە پێکهاتووە لە سێ نهۆم، بە سیستەمی فرەیم (جیسر و پایە...
23/11/2024

دەستپێکی کارێکی نوێ. . . .
سەرپەرشتی کردنی بینایەکی نیشتەجێبوون، کە پێکهاتووە لە سێ نهۆم، بە سیستەمی فرەیم (جیسر و پایە)، بە هەڵگرتنەوە ڕووپێوی زەوی لە واقعدا، پاشان دەستنیشانکردنی لاری و ناگۆنیایی زەویەکە، رێککردنەوە و گۆنیاکردنەوەی بیناکە و لابردنی چینی خاکی فشەڵ و لاواز و پرکردنەوەی بە تێکەڵەی تایپی A، هەروەها کوتانەوە و لێڤڵکردنی زەویەکە و ئامادەکردنی بۆ بناغە، بەستنی شیشی بناغە و دانانی ئاوەڕۆی نهۆمی زەمینی و تەواوکردنی گشت کارەکانی پێش کۆنکرێتی بناغە، پاشان کۆنکرێت کردنی.

ڕووبەری بینا: ٢٠٠م٢
نهۆم: سێ نهۆم
سیستەم: جیسر و پایە
هێزی پەستاوتنی کۆنکرێتی بناغە: 35Mpa
سوپاس بۆ متمانە بەخشینتان بە MAN Arch Design

#عقارات #دیزاین #ئەندازیاری #کۆنکرێت #بینا

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 08:00 - 16:00
Tuesday 08:00 - 16:00
Wednesday 08:00 - 16:00
Thursday 08:00 - 16:00
Saturday 08:00 - 16:00
Sunday 08:00 - 16:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when M&N Arch Design posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share